حکومەتی سوید داوای لێبوردنی کرد

ليست هناك تعليقات



ئۆلف کریسترن سەرۆکوەزیرانی سوید سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" لەلایەن ڕاستڕەوێکەوە لە ستۆکهۆڵم "شەرمەزار" دەکات، دەڵێت "داوای لێبوردن لە موسڵمانانی سوید دەکەم.

کریستسۆن ئەمڕۆ (یەکشەممە 22ی 1ی 2023) لە تویتێکیدا نووسیویەتی، تێیدا دەڵێت، "ئازادی ڕادەربڕین بەشێکی سەرەکییە لە دیموکراسی، بەڵام مەرج نییە ئەوەی یاساییە گونجاو بێت".

ناوبراو دەڵێت: سووتاندنی ئەو کتێبانەی کە بۆ زۆر کەس پیرۆزن، کارێکی ئەوپەڕی شەرمەزارکەرە، دەمەوێت هاوسۆزی خۆم بۆ هەموو ئەو موسڵمانانە دەرببڕم کە بەهۆی ئەوەی لە ستۆکهۆڵم ڕوویدا توڕە بوون.

ڕاسموس پالودان، سەرۆکی پارتی "هێڵی توندڕەو"ی ڕاستڕەو لە دانیمارک، دوێنێ شەممە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، مۆڵەتی سووتاندنی کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی وەرگرتبوو.

وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، هەموویان بە بەیاننامەی ناڕەزایی، ئەو ڕووداوەیان ئیدانە کرد و بە "تاوانێکی ڕەگەزپەرستی و ڕق ئاژۆ" وەسفیانکرد.

سیاسەتمەداری راستڕەوی تووندڕەو راسمۆس پالودان لە ساڵی 2017ەوە لە شارە جیاوازەکانی دانیمارک بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز سوووكایەتی بە موسڵمانانی جیهان دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif