ئەنجومەنی زانایانی ئەتۆم "کاتژمێری قیامەت" نوێدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



ئەنجومەنی زانایانی ئەتۆم بۆ زانست و ئاسایش ڕایگەیاند کە لە ٢٤ی ئەم مانگە نوێکردنەوەی "کاتژمێری قیامەت" ڕادەگەیەنێت، کە بۆ پێشبینیکردنی ئەوە دانراوە مرۆڤایەتی چەندە لە لەناوچوون نزیکدەبێتەوە، دوایین جوڵەی میلی "کاتژمێری قیامەت" ساڵێک لەمەوبەر لە ١٠٠ چرکە بۆ پێش نیوەشەو بوو.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیار دەدەن کە ئایا ئەو وادەیەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو، کە بریتییە لە جێگیرکردنی سەعاتەکە لە 100 چرکە پێش نیوەشەو، یان ئەگەر گۆڕانکارییەک لەو بابەتەدا ڕووبدات.

"کاتژمێری قیامەت" کاتژمێرێکی ڕەمزییە کە لە ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن زاناکانەوە دامەزرا، کە بەشێکیان بەشدارییان لە بەرنامەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیدا کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی "ئەنجومەنی زانایانی ئەتۆمی"، بە پشتبەستن بە پێشهاتەکان، دۆخی جیهان لە بەرامبەر مەترسییە ئەتۆمی و کەشوهەواییەکان، بڕیاری جوڵاندنی میلی کاتژمێرەکە دەدەن یان نا.

لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٢ ئەنجومەنەکە کاتژمێرەکەی تەنها ١٠٠ چرکە پێش "کاتژمێری سفر" دیاریکرد، کە دەکاتە ١٢ی نیوەشەو.

بڵاوکراوەی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکارییە نوێیەکان لە جیهاندا لەبەرچاو دەگیرێت، وەک شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەڕەشە بایۆلۆژییەکان، بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، قەیرانی کەشوهەوای بەردەوام.

چیرۆکی کاتژمێری قیامەت چییە؟
"کاتژمێری قیامەت" بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگی سارددا لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن ئەنجومەنی زانست و ئاسایشی زانایانی ئەتۆمی پەردەی لەسەر لادرا.

ئەنجومەنەکە کە ١١ زانای خاوەن خەڵاتی نۆبڵ لەخۆدەگرێت و بنکەکەی لە شاری شیکاگۆی ئەمریکایە، یەکەم کاتژمێری قیامەتی بۆ ٧ خولەک پێش نیوەی شەو داناوە، بۆ ئەوەی دیاری بکات کە جیهان چەندە لە لەناوچوونی ئەتۆمی نزیکە.

تەنها ٤ مانگ دوای فڕێدانی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر هێرۆشیما و ناگازاکی، یەکەم ژمارەی "بولیتینی زانایانی ئەتۆمی" بڵاوکرایەوە، کە دوای دوو ساڵ لە هەواڵنامەیەکی چاپکراوەوە بوو بە گۆڤار، دیزاینی کاتژمێرەکە هونەرمەندی نیگارکێش مارتێل لانگسدۆرف دایناوە و یەکەمجار لەسەر بەرگی گۆڤارە تازەکە دانرا.

لە ساڵی ١٩٤٩ ئامادەکاری گۆڤارەکە کاتژمێرەکەی لە ٧ خولەکەوە بۆ ٣ خولەک پێش نیوەی شەو گواستەوە دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەت یەکەم چەکی ئەتۆمی تاقیکردەوە.

لە ساڵی ١٩٥٣ کاتژمێرەکە بۆ دوو خولەک پێش نیوەشەو جوڵێنرا، دوای ئەوەی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت یەکەم چەکی ئەتۆمییان تەقاندەوە کە ئەمە نزیکترین کاتە لە نیوەشەو لەسەر ئەم کاتژمێرە لە سەدەی بیستەمدا.

لەم دواییانەدا کاتژمێرەکە نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەی بە هەڕەشەی دیکەش بجوڵێنریت کە تەنها هێزی ئەتۆمی نەبێت، وەک هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها هەڕەشەکانی دیکە کە تادێت پاڵمان پێوەدەنێت لە لەناوچوون نزیکتربینەوە.

لەو کاتەوە، ئەندامانی بولیتینی ئەنجوومەنی زانست و ئاسایشی زانایانی ئەتۆمی ساڵانە کاتەکەیان ڕێکدەخەن بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا ڕووداوەکانی ساڵی پێشوو مرۆڤایەتییان لە لەناوچوون نزیک کردەوە یان زیاتر لە لەناوچوون، بەسود وەرگرتن لە بنکەیەکی زانیاری زیاتر لە ١٠٠ پێشبینی بۆ هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکان بکە.
شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif