وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی 2022  بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوت لە مانگی تشرین دووەمی رابردوودا گەیشتوەتە (8ملیارو 231ملیۆن) دۆلار، واتا (  11 ترلیۆن و  934 ملیار) دینار
ئاماژە بەوەشدراوە، تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو  گەیشتوەتە (99ملیۆنو 867 ملیۆن و  946 هەزار) بەرمیل، کە بە تێکڕای رۆژانە (3 ملیۆن و  329 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
هاوکات تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتوەتە (82.4) دۆلار.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق