ڕووسەکان و ترس لە تانکی ئەبرامز

ليست هناك تعليقات


 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرواری ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣، شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەگاتە ساڵێکی تەواو، بەبێ ئەوەی مۆسکۆ بتوانێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

بە وتەی شرۆڤەکارێکی سەربازی ئەمریکی، لەگەڵ ڕەزامەندی واشنتۆن و بەرلین، دوای ڕاوێژێکی درێژخایەن، بۆ دابینکردنی تانکی ئەمریکی و ئەڵمانی بۆ کیێڤ کە ڕەنگە هێزەکانی ئۆکرانیا بەهۆیەوە بتوانن "هاوکێشەکەی پێ بگۆڕن و زەوییە داگیرکراوەکان بگەڕێننەوە".

شرۆڤەکاری سەربازی ئەمریکی، مارک کیمیت دەڵێت "ئۆکراینییەکان دەتوانن بەرگری خۆیان بەهێز بکەن بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکی ئەمریکی مۆدێلی "ئەبرامز"، "پلنگ"ی ئەڵمانی، کە ئەم پێشهاتە ڕووسەکانی توڕە کردووە".

دوای ئەوەی ئەڵمانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی تانکی قورسی لیۆپارد ٢ بۆ ئۆکرانیا لە کۆتاییەکانی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیساندا، نەرویج و پۆڵەنداش ڕایانگەیاند کە بەشێک لەو تانکانە ڕەوانەی کیێڤ دەکەن.

لە بەرامبەردا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە ئەمریکا ٣١ تانکی ئەبرامز بۆ کیێڤ دابین دەکات.

کرێملین پێیوایە "بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ناردنی تانکی لیۆپارد و ئەبرامز بۆ کیێڤ وا دەکات ببنە لایەنێک لە ململانێکان.

ڕۆژی پێنجشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "ئەوروپا و واشنتۆن بەردەوام لێدوان دەدەن کە ناردنی جۆرە جیاوازەکانی چەک، لەوانەش تانک، بە هیچ شێوەیەک بە مانای تێوەگلانیان نییە لە شەڕەکەدا، ئێمە بۆچوونێکی تەواو جیاوازمان هەیە سەبارەت بەو بابەتە، بگرە ئەمە وەک بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە ململانێکاندا سەیر دەکرێت".

ئەو زرێپۆش و تانکە کە پێشبینی دەکرێت کیێڤ وەریبگرێت، چ لە واشنتۆنەوە بێت یان بەرلین، یارمەتی دەدات بۆ پێچەوانەکردنەوەی ڕەوتی شەڕەکان، چونکە پێدەچێت هێزەکانی ئۆکرانیا بەنیاز بن هەوڵی تێپەڕاندنی هێڵەکانی پێشەوەی سوپای ڕووسیا بدەن.

ئەو شرۆڤەکارە ئەمریکییە ڕەتی نەکردەوە کە ئۆکرانیا تەنانەت دەتوانێت کریمیا وەربگرێتەوە کە مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەردا گرت.
تایبەتمەندییەکان
تانکی لیۆپارد ٢ی ئەڵمانی کە کێشی ٥٥ تۆنە، لایەنەکانی تەقە و خۆپاراستن و خێرایی و مانۆڕکردنی هەیە، ئەمەش وایکردووە کە لەگەڵ زۆر جۆری بارودۆخی شەڕدا بگونجێت، بەتایبەتی ئەوەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا هەیە.

بەرهەمهێنەری تانکەکە، کراوس-ماسی ڤیگمان، بە 'تانکی شەڕی فڕۆکەوان' وەسفی کردووە کە تۆپهاوێژێکی ١٢٠ ملم و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی تەواو دیجیتاڵی هەیە.
تانکەکە چوار کەسی تێدایە و مەودای تۆپەکەی 342 میل دەبڕێت هەروەها خێراییەکەی نزیکەی 45 میلە لە کاتژمێرێکدا.

یەکەم وەشانی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٩ هاتە ناو خزمەتگوزارییەوە.

ئەبرامز

هاوشێوەی هاوتا ئەڵمانییەکەی، تانکی ئەبرامزی ئەمریکی نزیکەی 5 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، تۆپێکی 120 ملمی هەیە کە بە دەستی یەکێک لە چوار ئەندامی تیمەکە باردەکرێت و مەودای زیاترە لە 2.5 میل (4کم).

تانکەکە کە درێژییەکەی ٢٦ پێیە، جگە لە دوو دۆشکە ٧.٦٢ ملم و دۆشکەیەکی دیکەی ١٢.٧ ملم، سیستەمی دیاریکردنی ئامانجیشی هەیە.

بەڵام ئەبرامز کە بە سووتەمەنی فڕۆکە کاردەکات، بە کەمتر گونجاو دادەنرێت لە چاو تانکی لیۆپارد ٢ی ئەڵمانی و تانکی چالنجەر ٢ی بەریتانیا بەهۆی بەکارهێنانی گاز و ئاسان چاککردنەوەی لەکاتی شکانیدا.


تانکەکانی سوپای ڕووسیا
ڕووسیا و هەروەها ئۆکرانیا بە پلەی یەکەم پشتیان بە تانکی تی ٧٢ی سەردەمی سۆڤیەت بەستووە کە لە ماوەی ١١ مانگ شەڕدا بە سەتانیان لێ لەناوچوون.
تانکی T-72 بە کێشی 45 تەن و مەودای 290 میل،بە تۆپهاوێژێکی 125 ملم تەیار کراوە جگە لە دۆشکەیەکی 7.62 ملم و دۆشکەیەکی 12.7 ملم کە لەسەر بەشی سەرەوەی ژووری تەقاندن دانراوە.

تانکی T-72 کە لە ساڵی 1973 بەرهەم هێنراوە و سێ کارمەندی هەیە، "کەمتر چالاکی هەیە لە چاو لیۆپارد ٢ و تانکی دیکەی هاوشێوەی، چونکە ناتوانێت خێراییەکەی پێچەوانە بکاتەوە".

ڕالف ڕاتێس، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی پانزەر لە شاری مونستری ئەڵمانیا دەڵێت: "بیر لە بۆکسێنەرێک بکەرەوە کە ناتوانێت بە ئازادی بجوڵێت، بەڵام تەنها بە ئاراستەیەکدا بجوڵێت"، پاشان بەردەوام بوو و وتی: بۆکسێنەرەکەی تر، کە دەتوانێت بە هەموو ئاراستەکاندا بجوڵێت، ئەمە لەگەڵ لیۆپاردیشدا هەمان شتە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif