ئەم ئاگاداریەی مایۆرکا بە قازانجی هاوڵاتیان و زیانی کۆمپانیاکەیە

ليست هناك تعليقات


 لە ئاگادریەکی مایۆرکا سیتیدا کە ئاراستەی کڕیارەکانی کردوە بڕیاردراوە کە ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵیان هەیە دەتوانن پارەکانیان بە دینار بدەن و بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێکیش (١٥٠٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار حساب دەکەن، بەم پێیەش هاوڵاتی کڕیار لە هەر سەد دۆلارێکیدا بە نزیکەیی ١٨ هەزار قازانج دەکات، ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی بەشداربوی پرۆژەکان دەشکێتەوە نەک کۆمپانیاکە

دەقی ڕاگەیەنراوەکە 
ئاگادارییەک لە مایۆرکا سیتییەوە بۆ كڕیارانی بەڕێز

لەپێناو بەرژەوەندی کڕیاران و بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە، لە مایۆرکا سیتی بڕیارمان دا بۆ قیستی مانگانە، نرخی 100دۆلار بە 150,000 دینار بشکێنینەوە، بەڵام بەو مەرجەی قیستەکان لە 1ی مانگەوە تا 7ی مانگ بدرێت، لە ڕێگەی بانکی ئەربیلەوە. لە دوای ئەو بەروارەوە، دۆلار لە کڕیاران وەردەگیرێت.

هەر بەڕێزێکیش لە ئێستادا بیەوێت شووقە له مایۆرکا سیتی بکڕێت، بە هەمان شێوە، بە 150,000 دینار بەهای دۆلاری بۆ هەژمار دەکرێت.

لە هەموو بارودۆخێکدا، بەرژەوەندی و سوودمەندبوونی هاووڵاتیان ئامانجی سەرەکیمانە.
پەیجی سەرەکی مایۆرکا سیتی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif