حەلبوسی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی

ليست هناك تعليقات


 
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق، پۆستی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ پێدرا و بڕیاریشه‌ له‌ كۆتایی مانگی داهاتوو به‌غدا میوانداری كاره‌كانی 34ه‌مین كۆنفڕانسی یه‌كێتیه‌كه‌ بكات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی گواسترایه‌وه‌ بۆ عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م مانگه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت".

بڕیاریشه‌ له‌ 23ی شوبات تا 26ی شوباتی ئه‌مساڵ، به‌غدا میوانداری كاره‌كانی 34ه‌مین كۆنفڕانسی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی و لیژنه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌ بكات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ به‌شداربن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif