بەبێ ئەنتەرنێت دەتوانی وەتسئەپ بەکار بهێنت

ليست هناك تعليقات


تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ وەتسئەپ زیادکرا کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات تەنانەت لە کاتی نەمانی ئینتەرنێتیشدا لە پەیوەندیدا بمێننەوە.

لەو کاتەوەی لە تشرینی دووەمی 2009ـەوە کەوتووەتە کار، وەتسئەپ گەشەی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. خزمەتگوزارییەکە، کە لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت، لە لایەن نزیکەی دوو ملیار کەسەوە لە سەرانسەری جیهان بەکاردەهێندرێت.

بۆ مانەوە لە رکابەرێتیدا لەگەڵ بەرنامەکانی دیکەی نامەناردن و پەیوەندیکردن، وەتسئەپ بەردەوام نوێکاری و تایبەتمەندی نوێی خستووەتەڕوو.

نوێترین تایبەتمەندی کە لە 5ی کانوونی دووەمەوە لە ئەپلیکەیشنەکەیدا فەراهەمکراوە، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتی نەمانی ئینتەرنێتیشدا بتوانن نامە ئاڵوگۆڕ بکەن.

تایبەتمەندییەکە پێی دەگوترێت "پشتیوانیی پرۆکسی بۆ وەتسئەپ" کە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات لە رێگەی ئەو سێرڤەرانەی خۆبەخش و رێکخراوەکانی سەرانسەری جیهان دایانناون، لە وەتسئەپ لە پەیوەندیدا بمێننەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتیدانی خەڵک بۆ ئەوەی ئازادانە پەیوەندی بە یەکدییەوە بکەن.

ئەم هەنگاوەی وەتسئەپ دوای ئەوە هات کە لە چەند وڵاتێک، لەوانەش ئێران، لە کاتی دروستبوونی ناڕەزایی دژی حکومەت، هێڵەکانی ئینتەرنێت راگیران.

وەتسئەپ دەڵێت، وێڕای ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە وا دەکات بەکارهێنەر بێ بەربەست لە پەیوەندیدا بمێنێتەوە، ئاستی ئاساییش و نهێنیپارێزیی ئەپلیکەیشنەکە وەکو خۆی بە بەهێزی دەمێنێتەوە و نامەکان تەنیا لە دوو سەرەوە دەبینرێن، واتە تەنیا نێردەر و وەرگرەکە دەیانبینن.

وەتسئەپ لەوبارەوە دەڵێت: "هیوامان بۆ ساڵی 2023 ئەوەیە کە پچڕانی ئینتەرنێت هەرگیز روونەدات. پچڕانەکانی وەک ئەوانەی کە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ئێران بینیمان، رێگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، ئەگەر ئەم پچڕانانە بەردەوام بوون، هیوادارین ئەم چارەسەرە یارمەتی خەڵک بدات، ئیدی لە هەر کوێ کە پێویستیان بە پەیوەندییەکی پارێزراو و متمانەپێکراو بوو."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif