تورکیا درۆنی بۆمبهەڵگر به‌ کوێت ده‌فرۆشێت

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی بەرگریی کوێت رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تورکی بۆ کڕینی ژمارەیەک درۆنی بۆمبهەڵگر لە جۆری بایراكتار TB2، واژۆ کرد.

لەو راگەیێندراوەدا کە لەلایەن کۆمپانیای بایکاری تورکییه‌وه‌ بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023دا گرێبەستێکی بە بەهای 370 ملیۆن دۆلار لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی کوێت واژۆ کردووە بە مەبەستی فرۆشتنی درۆن بەو وڵاتە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنەی نێوان بایکار و وەزارەتی بەرگریی کوێت، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە درۆنی جۆری بایراكتار TB2 لە کۆمپانیاکە دەکڕن دەگاتە 28 وڵات.

بەپێی ئەو داتایانەی بایکار بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2022دا، بە بەهای 1.18 ملیار دۆلار گرێبەستی فرۆشتنی درۆنی بۆمبهەڵگری لەگەڵ 27 وڵات واژۆ کردووە.

گفتوگۆکان بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی هەناردەکردنی درۆنی بۆمبهەڵگری جۆری بایراكتار TB2 بۆ کوێت لە ساڵی 2019دا دەستیپێکرد و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی؛ درۆنەکە لە تەممووزی 2019دا لە کوێت تاقیکرایەوە.

درۆنی بۆمبهەڵگری بایراكتار ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە مێژووی فڕۆکەوانیی تورکیادا تۆمارکرد کە لە کەشی زۆر سەختی وەکو بەرزیی پلەکانی گەرما و گەردەلوول لە کوێت بۆ ماوەی 27 کاژێر و سێ خولەک لە ئاسماندا ماوەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif