وردەکاریی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەلایەن ئەلڤێشەوە

ليست هناك تعليقات


ئەو کچەی بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە دانی ئەڵڤێش، بەرگریکاری بەنێوبانگی بەرازیلی و پێشووی یانەی بارسێلۆنا، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، وردەکاریی دەستدرێژیکردنەسەری دەگێڕێتەوە و دەڵێت "ئەلڤێش لێشیداوم".

دانی ئەلڤێش، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا دەستگیرکرا بە تۆمەتی ئەوەی لە شەوی 30 لەسەر 31ـی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندا دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر ژنێک، ئەو ژنەش لەلایەن پۆلیس سکاڵای لەسەر دانی تۆمارکردووە، هەرچەندە یاریزانەکە رەتیدەکاتەوە ئەوە راستبێت.

بەپێی لێدوانەکانی کچەکە، رووداوەکە لە یانە شەوانەکەی "سوتۆن" لە بەشی VIP روویداوە، کە کامێرای چاودێری پێش رووداوەکە و دوای رووداوەکە چاودێری بوونی ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە بەرازیلییە و خانمەکەیان دەکرد.

وەک کچەکە باسی دەکات، ئەوان سێ کچ بوون کە لە یانەکەدا بوون و دانی ئەلڤێش بانگهێشتیکردوون و هەوڵیداوە گێچەڵیان پێبکات، دەستی لێداون و دواتر دەستی کچەکەی راکێشاوە و ئەو خانمەی بردووە بەرەو دەرگایەک کە نەیدەزانی گەرماوە.

بە قسەی کچەکە بێت، رووداوەکە لەناو گەرماوەکە روویداوە و دانی ئەلڤێش شەقەزلەیەکی لێداوە و دەرگای گەرماوەکەی داخستووە.

کاتێک کچەکە لە گەرماوەکە دەرچووە تەنیا یەک هاوڕێی ئەستێرەی بەرازیلی دۆزییەوە، و دووپاتیکردەوە کە لە حاڵەتی شۆکدایە و بە هاوڕێکانی گوتووە پێویستە لێرە بڕوات، هەروەها گریاوە کاتێک کرێکارانی یانەکە پرسیاریان لێکردووە کە چی روویداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif