پەیامی سەدر لەبارەی سووتاندنی قورئان لە سوێد

ليست هناك تعليقات


رێبەری رەوتی سەدر لە دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد، داوای کۆکردنەوەی "واژۆی ملیۆنی سەرکۆنەیی" دەکات بۆ ئەوەی دواتریش واژۆکان رادەستی باڵیۆزخانەی سوێد بکرێن. داواش دەکات هەر نوێژخوێنێک لەکاتی نوێژی هەینیدا، قورئانێک لەگەڵ خۆیدا ببات.

رۆژی یەکشەممە، 22-1-2023، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی، باس لەوە دەکات، دوای بەردەوامیی حکومەتی سوێد لە پاراستنی سووتێنەرانی قورئان، پێویستە هەڵوێستیان هەبێت: لەسەر وتارخوێنی مزگەوتەکان پێویستە "بە یەکگرتوویی و تووندترین زمان، سەرکۆنەی بکەن. برایانی نوێژخوێنیش بۆ نوێژی هەینی، هەریەکە و قورئانێک لەگەڵ خۆیان بهێنن."

رێبەری رەوتی سەدر داوا لە سەرمایەداران دەکات لە ناوەندی هەموو پارێزگاندا، پەیکەرێکی قورئان دروستبکەن، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان. هاوکات داواش دەکات "واژۆی ملیۆنی سەرکۆنەیی کۆبکرێتەوە. رەوانەی باڵیۆزخانەی سوێد بکرێت لە رێگەی شاندێکی حەوزە کە لە بەرزترین ئاستدابێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا موقتەدا سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە، هەموو ئەمانە وەک قۆناخی یەکەم دەکرێت لەو هەفتەیەدا جێبەجێبکرێن، لەگەڵ دوورکەوتنەوەی تەواو لە تووندتیژی. ئەگەریش حکومەتی سوێد لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا سزای بکەرانی دا، ئەوا پێویست بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە ناکات.

رۆژی هەینی 20-01-2023 لە خۆپێشاندانێکدا لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی تووندئاژۆی سوێدی - دانیمارکی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز سووتاند و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif