ڕەخنەی نەخوێندەوارانە لە ئایین

ليست هناك تعليقات



ئەبوبکر کاروانی

نیوەی یەکەمی ھەشتاکان بوو، لە ناوچەیەکی دەرەوەی شاری باشور، تووشی ئەندامێکی پارتێکی چەپی پارچەیەکی تری کوردستان بووم. ئەوسا گەنجێکی سەرچڵی ئیسلامی بووم، زۆر جار دەوکەوتمە مشت و مڕی فیکری لەگەڵ بەرامبەرە چەپەکان . لەگەڵ ئەو کوڕەش کەوتمە دەمە تەقێ دەربارەی ئیسلام و ژیان وژن و سەردەم. برادەرە چەپەکەمان وتی: ئیسلام ئافرەت زیندانی دەکات؟ وتم بەڵگەت پێیە؟ وتی: بەڵێ لە سورەی عەممەدا ھاتووە: کورەتو لبەیت ولحەرام! کورە واتە ژن، بەیت ماڵ و، حەرام یانی قەدەغەیە بچێتە دەرەوە! ھەستم کرد مەسەلەکە مشت و مڕی بەڵگەخوازانە زۆر ھەڵناگرێت، بۆیە بەدەم زەردەخەنەیەکەوە پێم وت: بەڕێز کارێکت ھەیە لێرەی؟ وتی بەڵێ گوێ درێژێکی بارەگامان لێ ونبووە منیان ناردووە بیدۆزمەوە. وتم زۆر چاکە باشترین کارێك بۆ ئێستای تۆ دۆزینەوەی گوێدرێژەکەو بردنەوەیەتی و خواحافیزیمان لەیەکتر کرد.

دوێنێش لە پەیجێکی فیکری بەناوبانگی مەشرەب چەپ، خانمێ لەسەر کێشەکانی پەروەردەی نوسیبوو, با واز لەوە بێنین کە مامۆستای ئایینی بە ستەمکار وەسفکردبوو, بردبوویە ڕیزی ستەمکارە سیاسییەکان! ئاماژەی بە ئایەتی دووەمی سورەتی یوسف کردبوو (انا انزلنا قرأنا عربيا لعلكم تعقلون). دیارە ئەو تەنھا ئاماژەی بە سورەت و ئایەتەکە کردبوو دەقە عەرەبییەکەی نەنوسیبوو. بەڵام، سەیر لەوەدایە، بەم جۆرەی خوارەوە مانای کردبوو: ئێمە قورئانێکی عەرەبیمان بۆ ناردوون بۆئەوەی گوێڕایەڵ بن! واتە: وشەی (تعقلون)ی کۆتایی ئایەتەکەی کە واتاکەی ئەوەیە: بۆئەوەی عەقڵتان بخەنە گەڕو عاقڵمەندانە بیربکەنەوەو ھەڵسەنگاندن بکەن و بڕیار بدەن، کوێرانە شوێن ھیچ شتێ نەکەون و گوێڕایەڵی نەنوێن، بە واتای گوێڕایەڵی و ملکەچی لێکدابۆوە! کە بەتەواوەتی پێچەوانەی واتاو ئاماژەنی وشە قورئانییەکەیە.

ھەرئەمڕۆش وتارێکی ڕۆشنبیر و ئەدیبێکی ناسراوی کورد لەھەمان پەیجدا بڵاوبۆوە، بەداخەوە چەندین موغاڵەتەی لۆژیکی دەربارەی ئیسلام وکوردەواری تێدابوو. ھەڵبەت نامەوێت بڵێم ھیچ ڕەخنەیەکی جددی لە ئایین لەسەر ئاستی جیھاندا بوونی نیە، کە ئەگەر خوا حەزکات لە داھاتوودا لەسەر ی دەنووسم،یاخود ھەموو چەپێك بەوجۆرەیە، بەڵکو دەمەوێت بڵێم: بەشی زۆری ئەو ڕەخنەی لە کوردستان لەئیسلام دەگیرێت، بەھۆی پاشخانی لاوازی فیکری ئیسلامی خاوەنەکانیان لەگەڵ داوەری پێشینەو لایەنگری ئایدۆلۆژی، گەر کوت و مت وەکو ئەم نموونانەش نەبێت، بەدەست لاوازییەکی مەنھەجی کوشندەوە دەناڵێنێت،.ئەوەش وادەکات کاربکاتە سەر سروشتی بەشێ لە کاردانەوەکانیش بەرامبەری و مۆرکی (سجال)یان بەسەردا زاڵ بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif