ترێندە نوێکانی جوانکاری لە ساڵی 2023 ئەمانەن

ليست هناك تعليقات



جاندا ساڵح، خانمی پسپۆڕی جوانکارییە باسی ترێندە نوێکانی جوانکاری لە ساڵی 2023 دا دەکات.

دەستپێکی ساڵی تازەیە و زۆر کەس دەیەوێت بزانێت ترێندە نوێکانی بواری جوانکاری چین. بەتایبەتیش لە ئەڵمانیا و ئەوروپا کە نێوەندی جوانکارین.

جاندا میوانی دیاسپۆرا بوو و لەبارەی ترێندە نوێیەکانی جوانکاری بۆ ساڵی 2023 گوتی "ئەمساڵ ترێندەکان جیاوازن، بەتایبەتی باوی دانانی گلێتەرە بۆ چاو، هەروەها رەنگی قاوەیش بۆ مەیکئەپ و جلوبەرگ."

جاندا خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی هەشت ساڵە لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا دەژی و لەوێ کاری مەیکئەپ دەکات و دەڵێت: "من مەیکئەپ ئارتیستم و کارەکەی خۆشم زۆر خۆشدەوێت و هەمیشە هەوڵی فێربوونی زیاتر دەدەم و گوتیشی "لێرە کاری جۆراوجۆری مەیکئەپ دەکەم بە ئامێری نوێ و جیاواز."

جاندا فێربوونی مەیکئەپ بە ئاسان نازانێت و دەڵێت "کاری مەیکئەپ زۆر فراوان بووە، بۆیە ئەو کەسەی بیەوێت ببێتە مایکئەپ ئارتیست دەبێت بخوێنێت ئینجا فێردەبێت، چونکە ساڵانە ترێندی نوێی مەیکئەپ دەردەچن."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif