یەکیەتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی نەخستە نێو لیستی تیرۆرەوە

ليست هناك تعليقات



وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک مژاری ئاڵۆز کرد و دواتر یەکێتیی ئەوروپا پاکێجی چوارەمی سزاکانی بەسەر ئێراندا پەسند کرد. ئەوەی بەرچاوە، یەکێتییەکە رەتیکردەوە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

هێشتا رۆژ هەڵنەهاتبوو، جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، چاوەڕێی سزادانی سوپای پاسداران مەکەن و ناخرێتە لیستی تیرۆرەوە "ئەمە پێویستی بە دادگەیە، تۆ ناتوانیت بڵێیت تۆ وەکو تیرۆریست دادەنێم، چونکە حەزم پێت نییە، بەڵکو دەبێت بڕیاری دادگەت هەبێت."

بەو هەنگاوەی، یەکێتیی ئەوروپا بە ئێرانی گوت، دەرگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت بەتەواوی داناخەین.

بۆرێل لەگەڵ ئانالینا بێربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گفتوگۆیان کرد کە بەرپرسی دیپلۆماسیەتی ئەڵمانیاشە، بەڵام هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئێران یەک نییە. بێربووک دەستەواژەی تیرۆر بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و سوپای پاسداران بەکاردەهێنێت، ئەو قسەیەیشی بە زمانی ئەڵمانی واتای ترس و تۆقاندن دەدات.

بێربووک بە رۆژنامەڤانانی گوت: "رژێم و سوپای پاسداران خەڵکی خۆیان تیرۆر دەکەن، بۆیە من بە روونی گوتوومە دیاریکردنی سوپای پاسداران وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکەین، چونکە گەلێک ئاڵۆزە. ئێمە لە سزاکانی تایبەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناوی سوپای پاسدارانمان هێناوە و هەروەها لە سزاکانی تایبەت بە بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ. بۆیە پشتیوانی لە سەرۆکی کۆمیسیۆن دەکەم کە زۆر بە روونی گوتی، لێکۆڵینەوە دەکەین کە چۆن بتوانین سوپای پاسداران بخەینە لیستی تیرۆرەوە."

لە وەزیری دەرەوەی سوێدم پرسی، ئایا پشتگیری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەکەن؟ تۆبیاس بیڵستروم گوتی، "بەڵێ پاڵپشتی سەپاندنی سزا بەسەر ئەوانەدا دەکەین کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی هەر تاوانێک کە پەیوەندی بە خۆپێشاندانەکانەوە هەبووبێت. ئێمە باوەڕمان وایە ئەو دڕندەییەی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەرامبەر خۆپێشاندەران کردوویانە هیچ پاساوێک هەڵناگرن."

لە پاکێجی چوارەمی سزاکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، 19 رێکخراو هەن کە بەشێک لە ئەوان لقی سوپای پاسدارانن لە ئورمیە، کرماشان، لوڕستان، سیستان و بەلوچستان، خوزستان، گیلان و مازەندەران. هاوکات 18 کەسایەتیش هەن، لەنێویاندا: وەزیری وەرزش و لاوان، پارێزگاری سنە و فەرماندەی پۆلیسی کرماشان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif