یانەی نەسڕ مۆدریچ دەکاتەوە هاوڕێی رۆناڵدۆ

ليست هناك تعليقات



یانەی نەسڕی سعودی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی مەیدانی سعودی و زۆرینەی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی سعودیە دەڵێن " لوکا مۆدریچ نزیکە لەوەی لەگەڵ یانەی نەسڕ بگاتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات و جارێکی دیکە لەگەڵ رۆناڵدۆ بەیەکەوە یاری بکەن."

رامۆن ئەلڤارێز، رۆژنامەڤانی ئیسپانی دەڵێت " کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت لە یانەی نەسڕدا پێکهاتەیەکی بەهێز هەبێت و یانەکە چەند ئەستێرەیەک بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکەن، بۆ ئەوەش یانەی نەسڕ ئامادەیە بۆ دوو وەرز گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە کرواتییەکە واژۆبکات و مووچەیەکی پێبدات کە بگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ."

بەرپرسانی یانە سعودییەکە چوونەتە ئیسپانیا، بۆ ئەوەی لە مەدرید لە نزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی لوکا بکەن و بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مۆدریچ رازیبووە و تەنیا ماوە گرێبەستەکە رابگەیێنرێت.

لوکا مۆدریچ، تەمەنی 37 ساڵە، لە ساڵی 2012 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە، گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتاییدێت و نرخەکەی لە بازاڕدا تەنیا 10 ملیۆن یۆرۆیە، میدیای ئیسپانیا دەڵێت " یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە."

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لوکا مۆدریچ پەیوەندییەکی بەهێزیان بەیەکەوە هەیە، لە 2012ـەوە تاوەکو 2018 بەیەکەوە لە ریال مەدرید یارییانکردووە، ئێستاش نەسڕ کار بۆ ئەوە دەکات، جارێکی دیکە هەردووکیان بەیەکەوە کۆبکاتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif