هاوپەیمانی لە بارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات


لە ڕاگەیەنراوێکی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی نیشتمانی ( سەرکردایەتی کاتی) هاتوە: داوا لە هەریەك لە (سەرۆکایەتی کۆماری عێڕاق، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق، پەرلەمانی عێڕاقی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق) دەکەین کە بەکردار هەوڵەکانی سەر لەنوێ تەعریب کردن ڕابگرن، چونکە ئاکار و ئەزموونە تاڵەکانی ڕژێمەکانی پێشوو لە عێڕاقدا سەبارەت بە شاری کەرکوك جگە لە مەینەتی و نەهامەتی هیچی تری بەرهەم نەهێناوە

دەقی ڕاگەیەنراوی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانی نیشتمانی

ئێمە لە هاوپەیمانی نیشتمانی، بۆ ڕای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنین، لە ئێستادا و بەهۆی ڕەفتارەکانی پارێزگاری کەرکوك بە وەکالەت کە بە ئاشکرا و دوور لە بنەما دەستورییەکان و یاسا، دژی بنەماکانی پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە شاری کەرکوك هەنگاو دەنێت و هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکەیە کە لە دەستوری عێڕاقدا پەیوەست کراوە بە چارەسەرکردن لە ڕێگای جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستورەوە.

بۆیە داوا لە هەریەك لە (سەرۆکایەتی کۆماری عێڕاق، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق، پەرلەمانی عێڕاقی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق) دەکەین کە بەکردار هەوڵەکانی سەر لەنوێ تەعریب کردن ڕابگرن، چونکە ئاکار و ئەزموونە تاڵەکانی ڕژێمەکانی پێشوو لە عێڕاقدا سەبارەت بە شاری کەرکوك جگە لە مەینەتی و نەهامەتی هیچی تری بەرهەم نەهێناوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە وەکو هاوپەیمانی نیشتمانی دەرگامان واڵایە بەمەبەستی بونیادنانی پڕۆژەیەکی نیشتمانی هاوبەش لەسەر بنەمای ئاشتی و پێکەوە ژیان.

هاوپەیمانی نیشتمانی-دەڤەری کەرکوک
٢٤/١/٢٠٢٣

تێبینی
هاوپەیمانی نیشتمانی لە بەرواری 9-12-2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ژمارەیەك بڕیاری حیزبەکەیان بۆڕای گشتی ڕاگەیاند کە بە زۆرینە و لە کۆبونەوەی باڵای خۆیاندا پەسەندیان کردون

لە گرنگترین بڕیارەکانیاندا هاتوە:

١-ئەنجومەنێکی کاتی پێکدەهێنین بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی تا بەستنی کۆنگرە.

٢-لادانی سەرۆکی هاوپەیمانی (ئەیوب نیعمەت قادر) لە سەرۆکایەتی حیزبەکە و وەرگرتنەوەی مافی هاودید بوون و دەرکردنی لە ئەندامێتی لە هاوپەیمانی نیشتمانی



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif