مێتا یاسا نوێیەکانی بۆ رێکلامکردن لە ساڵی نوێدا رادەگەیێنێت

ليست هناك تعليقات



کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ دەکات یاساکانی خۆی بۆ رێکلامکردن لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، هەندێک لە مەرجەکانی قورسکردووە و مافی ئەوەی داوە بە کۆمپانیاکە ئەگەر لە نێوەڕۆکی رێکلامێک تێنەگەیشتن، لای ببەن.

مێتا باسی لەوە کردووە، ئەوان هەوڵ دەدەن رێکلامەکان بە ئەو کەسانە بگەیێنن کە کەسی رێکلامکەر هەڵیان دەبژێرێت، بەڵام گەرەنتی تەواوەتیشی ناکەن کە لە هەموو بارودۆخێکدا ئەو ئامانجە بپێکێت، ئەمەش بە مانای ئەوەدێت کە بانگەشەکار هەرگیز ناتوانێت بە دیاریکراوی پێشبینی بکات چەند کەس رێکلامەکەی دەبینن لە تۆڕەکانی مێتا.

ئەگەر ئەو کەسەی رێکلام دەکات پابەندی هەموو مەرجەکان و رێنماییەکان نەبێت، لەوانەیە رێکلامەکەی هەڵبوەشێتەوە یان هەژمارەکەی بووەستێندرێت و بسڕدرێتەوە.

جگە لەوە، مێتا یاساکانی قورستر و ئاڵۆزتر کردووە و لە خاڵی سێیەمی یاساکانیدا دەڵێت، "دەکرێت و دەتوانین بە هەر هۆکارێک بێت هەر جۆرە رێکلامێک رەت بکەینەوە یاخود بیسڕینەوە،" ئەمە بە مانای ئەوە دێت ئەگەر سیستەم و کارمەندانی مێتا لە ناوەڕۆکی رێکلامێک تێنەگەشتن، ئەوە کۆمپانیاکە مافی وەستاندن یان سڕینەوەی هەیە، خاوەنی رێکلامەکەش ناتوانێت سکاڵا تۆماربکات، چونکە بەبێ قبووڵکردنی ئەو یاسایانە بە شێوازی ئەلیکترۆنی، بانگەشەکار ناتوانێت سپۆنسەر دروست بکات.

لەبارەی شێوازی پارەدانیش، مێتا دەڵێت، گەر شێوازی پارەدانەکەت سەرکەوتوو نەبێت یان هەژمارەکەت قەرزدار بێت و دوا بکەوێت لە گەڕانەوەی پارەی قەرزکراو، ئەوە مانگانە بڕی 1% باج دەچێتە سەر بڕی پارەکە وەک قەرەبوویەک بۆ فەیسبووک و پارێزەرانی فەیسبووک رادەسپێردرێن بۆ جووڵاندنی سکاڵا لە دژی خاوەنی هەژمارە قەرزدارەکە، دەبێت پارەی پارێزەرەکانیش کەسی سکاڵالەسەرتۆمارکراو بیدات.

یاساکانی کۆمپانیای مێتا بۆ رێکلام لە 3-1-2023ـەوەوە کاریان پێدەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif