ئەرجەنتینیەکان لەسەر شەقامەکانی پایتەخت ئاهەنگ دەگێڕن

ليست هناك تعليقات


سەدان هەزار ئەرجەنتینی شەقامەکانی بوێنۆس ئایرێسی پایتەختیان بە تەواوەتی پەکخستووە. ئەرجەنتینییەکان دوای زیاتر لە 30 ساڵ بەشداریکردنی هەڵبژاردەکەیان لە جامە جیهانییەکان، ئاهەنگی بردنەوەی جامی جیهانیی 2022ـی قەتەر دەگێڕن.

دانێل فوسێ، هاووڵاتیی ئەرجەنتینی دەڵێت، "نایابە، زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەم. تەماشا بکە، چ هەرایەکە. ئەمە شتێکە کە خەونمان پێوە دەبینی لە 1986ـەوە کە دوا جام بوو بردمانەوە. ئێستا ئیتر هەیەجانە."

زۆرینەی ئاهەنگێڕەکان لە تەمەنی خۆیاندا نەیانبینوە وڵاتەکەیان جامێکی جیهانی بباتەوە، بەڵام دەڵێن، لیۆنێل مێسی ئەو خەونەی بۆ بەدیهێنان.

گییەرمینا لۆپێز، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەرجەنتینی باس لەوە دەکات، "نایابە، نایابە، هەرگیز پێموانەبوو رۆژێکی وا بکەوێتە ژیانم، بەڵام ئەوەتا هاتووە. ئەمڕۆ هەموو رۆژەکە ئاهەنگ دەگێڕم، سبەی هەموو رۆژەکە ئاهەنگ دەگێڕم."

هەندێک لە ئاهەنگێڕەکان دەڵێن، ئەمە تەنیا رۆژی یەکەمە و ئاهەنگەکانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو تێکەڵی ئاهەنگی کریسمس و سەری ساڵی دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەرجەنتینییەکان گۆرانییەکیان دەگوتەوە کە ماناکەی ئەوەیە "خەونی نوێمان هەیە"، ئێستاش بە سەدان هەزار ئەرجەنتینی لەسەر شەقامەکانن و هەندێکیان تەنانەت بە شەوانیش ناچنەوە ماڵەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif