عارف قوربانی
-
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ردوو رێككه‌وتنی سیڤه‌ر 1920 و لۆزان 1923 سزا و مه‌رجێكی زۆریان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌ڵام له هیچ ده‌قێكی ئه‌و دوو رێككه‌وتنه‌دا هیچ به‌ند و بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه رێگری ئه‌وه‌ی له توركیا كردبێت، كه تاوەکو ماوه‌ی 100 ساڵ مافی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌بێت له سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه‌كه‌ی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی.
نازانم سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قسه‌یه له كوێوه هاتووه، كه هه‌ندێجار له میدیای كوردی و عه‌ره‌بی باس له په‌یوه‌ستبوونی توركیا ده‌كرێت، كه تاوەکو ساڵی 2023 ئه‌و مافه‌ی نییه به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێت، به‌ڵام تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌ك جێی تێڕامانیشه سه‌ده‌ی رابردوو كه سه‌ده‌ی نه‌وت بوو، له ته‌واوی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری توركیا ده‌ست به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت كرا، توركیا تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی بۆ ئه‌م سامانه نه‌برد. له كاتێكدا وه‌كو ئه‌ڵقه‌ی بازنه‌یه‌ك جوگرافیای چوارده‌وری توركیا له جۆرجیا و ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئێران و عێراق و سووریا و تاوەکو قوبرس زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی سرووشتیی تیدا دۆزراونه‌ته‌وه، لۆژیك نییه له‌ناو جوگرافیاكه‌ی توركیادا ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی وزه نه‌بن. له كاتێكدا توركیا یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی به‌كاربه‌ری نه‌وت و گاز و ساڵانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كڕێت بۆ پێویستییه نێوخۆییه‌كانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چه‌ند مانگێكه توركیا به چڕی له باكووری كوردستان ده‌ستیكردووه به گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا و تاوەکو ئێستا له پارێزگاكانی مێردین و سێرت و جۆله‌مێرگ و شرنا‌خ و چه‌ند ناوچه‌كی دیكه‌ی باكووری كوردستان نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستكراوه به پرۆسه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی.
توركیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ستیكرد به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گازی سرووشتی، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپا، شكستی به خه‌ونه‌كه‌ی هێنا. ئێستا له باكووری كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه، له ئاسته‌كانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت سه‌رۆككۆماریش زۆر به گرنگییه‌وه سه‌رنجیان خستووەته سه‌ر و ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه دروستكردووه له ئاینده‌ی نزیكدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ سه‌تان هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق