تارا حسین: پێویستە هەموو ئەوانەی ناڕازین پێکەوە کاری هاوبەش بکەن

ليست هناك تعليقات

 



تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی رایگەیاند: سەبارەت بە بەشداری لە کۆنگرەی نەتەوەیی و چالاکیەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا وتی: لە "کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)" بوو. هەروەها یەک لە بڕیارەکانی سێهەم کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی ئەوە بوو کە کوردانی دیاسپۆڕا بەسەربکرێنەوە. لەبەر ئەوەی مافی پێشنیار و بەشداربوون لە کار و خەباتەکانی رێکخستنیان هەیە".

وتیشی، "ئێمە ئەو سەردانە وەک هەنگاوێکی باش دەبینین، لەبەر ئەوەی هەم لەناو کۆمەڵگا و رەوەندی ئێمە لە تاراوگە وهەم لە رووی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و کار و خەباتەکان زۆر گرنگە. سەردانەکە تەنیا بۆ وڵاتێک نەبوو، بۆ زۆر وڵات و زۆر شار بوو، زۆر دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی باشووری کوردستان و عێراقیش ئەنجامدران.

تارا حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستییەکی گەورە بە بە خاوەنداری لە پەیوەندییەکانی گەل و رێکخستن هەیە، هەم لە رووی کۆمەڵایەتی و هەمیش لە رووی سیاسیەوە زۆر گرنگە. هەر لەو چوارچێوەشدا چەندین کۆبوونەوە و سمیناریش سازکران. زۆر دڵخۆشین بەو پێشوازیەی گەلی باشوری کوردستان.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەردانەکاندیدا دیداری لەگەڵ ژمارەیەک دۆست و لایەنی ئینترناسیۆناڵیست هەبووە و هەروەها ژمارەیەک رێکخراو و دامەزراوەش بەسەرکراونەتەوە و لەو رووەوە وتی، "دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی هاوبەش لە نێوان وڵات و ئەوروپا بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەو سەردانەمان ئەرکێکی گرنگتری خستە سەر شانمان کە لە داهاتوودا وەک تەڤگەری ئازادی بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ئەو پەیوەندی و خەباتە هاوبەشانە بەردەوامبین و بەدواداچوون بۆ دۆخی هەنووکەییبکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا تارا حسێن باسی لەوەکرد، لەو سەردان و دیدارانەدا چەندین رەخنە، تێبینی و پێشنیاریان پێگەیشتووە و هەوڵ دەدەن لەماوەکانی دهاهاتوودا لەبەرچاویان بگرن و لە سەرلەنوێ بونیادنانی بەرێکخستن کرد و بە دامەزراوەیی کردنی تەڤگەری ئازادی لە ئەوروپا ئەو پێشنیار و رەخنانە بە هەند وەردەگرن. هەر لەو چوارچێوەدا وتی: "دۆخی ئەمڕۆی هەرێم و تەواوی عێراق لەهەموو کات زیاتر پێویستی بە دامەزراندن و بەهێزکردنی رێکخستنبوونی گەل هەیە".

لەکۆتایی قسەکانیدا تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بانگەوازی ئاراستەی تەواوی گەل، رێکخراوە و دامەزراوەکان کرد کە لە سیستمی ئێستا ناڕازین و لەگەڵ گۆڕانکاریدان، لەو رووەوە وتی، "پێویستە کۆببینەوە، ئەمە پێویستییەکی گرنگی کۆمەڵگایە، سەرباری جیاوازی بیر و بۆچوون، دەبێت ئێمە پێکەوە دابنیشین و پێکەوە بڕیارێکی راست ودروست لەسەر کۆمەڵگاکەمان و هەرێمەکەمان بدەین. لەبەر ئەوەی خاڵی هاوبەشی یەکجار زۆر هەیە کە پێکەوە کاریان لەسەر بکەین"

بەشێك لە چالاکیەکانی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە وڵاتانی ئەوروپا







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif