کچانی ئەفغانستان چیدیکە ناتوانن لە زانکۆ بخوێنن

ليست هناك تعليقات


بڕیارەکەی حکومەتی تاڵیبان بۆ رێگەگرتن لە چوونی کچان بۆ زانکۆ بەشێک لە کچانی بێ ئومێد کردووە. مەروە یەکێکە لەو کچانەی بێ ئومێد بووە و ئەمساڵ لەگەڵ براکەی پۆلی 12ـیان تەواوکرد و خۆی بۆ زانکۆ ئامادە کردبوو.

مەروە، هاووڵاتیی ئەفغانستانی دەڵێت، "دڵم شکا. ئەگەر بڕیاریان بدایە سەرجەم کچەکان لەسێدارە بدەن، لەم بڕیارە زۆر باشتر بوو. ئێمە خراپتر لە ئاژەڵ مامەڵەمان لەگەڵ کراوە، ئاژەڵەکان دەتوانن کوێیان بوێت بۆی بڕۆن، بەڵام ئێمەی کچان ناتوانین هەنگاوێک لە ماڵەکانمان بچینە دەرەوە."

بڕیارەکەی تاڵیبان ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی مەروەشی نیگەران کردووە. حەمید، برای مەروە دەڵێت، "دەمەوێت خوشکەکەم، شان بە شانی من بگاتە ئامانجەکەی و پێش بکەوێت. ئەو تاوەکو پۆلی 12ی خوێندووە، چی بڵێین؟ بەداخەوە."

بەگوێرەی بانکی جیهانی، رێژەی خوێندەواری لەنێو ژنانی ئەفغانستان 23%یە. 3.7 ملیۆن منداڵی ئەفغانستانی بێبەشن لە خوێندن کە 60%ـیان کچن. ساڵی 2019 ژنان 36%ی مامۆستایانی ئەفغانستانیان پێکدەهێنا. ئەم رێژەیە ساڵی 2022 بۆ 5% دابەزیوە.

تاڵیبان بڕیارەکەی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە، وەکو تێکەڵنەبوونی رەگەزەکان لە زانکۆکان و پابەندنەبوونی کچە خوێندکارەکان بە یاساکانی ئەوان. هەروەها راشیگەیاند، هەندێک لەو بابەتانەی کە لەنێو زانکۆکان دەخوێندرێن شیاو نین بۆ کچان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif