ناکۆکییەکانی شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا زیاتر دەبن

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئیی پارتی بە بیرۆکەی کارکردن لەگەڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکە خۆشحاڵ نییە. سەرۆکی گشتیی جەهەپەش نکۆڵی لە بوونی ناکۆکی لەنێوان شەش پارتەکە ناکات.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، "مێزی شەش قۆڵی، مێزێکە شەش سەرکردەی پارتەکانی کۆکردووەتەوە کە بەیەکەوە کار دەکەن. ئەمە بەو مانایە نایەت کە 100% هەموو بابەتێک چارەسەر دەکەین."

جگە لە ناکۆکیی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ هەدەپە دوو دەنگی دژی لەنێو هاوپەیمانیی شەش قۆڵی دروستکردووە.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی جەهەپە مامەڵەکردن لەگەڵ هەدەپە بە پێویست دەزانن؛ ئیی پارتی بە هەموو شێوەیەک دانیشتن لەگەڵ هەدەپەی خاوەن شەش ملیۆن دەنگ رەتدەکاتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، راپرسییەکان نیشانیدەدەن بەبێ هەدەپە سەرکەوتنی ئەو شەش پارتە ئەستەمە.

ئەو جیاوازییەش بە روونی رەنگی داوەتەوە. ئەحمەد ئایدن، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە سەمسوور دەڵێت، "پێشنیازەیاسای تایبەت بە تیرۆر دەبەینە پەرلەمان، بەشێکیان دەڵێن بەڵێ، بەشێکیان دەڵێن نەخێر. ئەوانەی لە بابەتە نیشتمانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوڕا نین، چۆن دەتوانن داوای بەڕێوەبردنی وڵات بکەن؟!"

هەدەپە دەڵێت، هاوشێوەی هەڵبژاردنی 2019 پاڵپشتی لە بەربژێری هیچ پارتێک ناکەن و رێککەوتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن لەنێوانیان نەبێت، بەربژێری خۆیان بۆ سەرۆکایەتی دەبێت.

بەرپرسانی ئەو پارتە دەڵێن، متمانەی تەواویان هەیە بەوەی لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوودا دەنگێکی زۆر بەدەستدەهێنن.

رۆژی 25-12-2022 میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "هێزی گۆڕینی ئەم وڵاتەمان هەیە. ئێمە دیموکراسیی بەهێز، ئازادیی تەواو، دادپەروەری، یەکسانی لە مافی هاووڵاتیبوون و ئاشتەوایی گەورە دەهێنین."

بەپێی راپرسییەکان، دەنگی هاوپەیمانیی جمهوور، کە بلۆکی دەسەڵاتە، روو لە دابەزینە. هەروەها هاوپەیمانیی شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسیۆن شلۆق و ناجێگیرە. هەدەپەش لەڕێی هاوپەیمانیی کوردستانی و هاوپەیمانیی رەنج و ئازادییەوە بەرەو هەڵبژاردن دەچێت و درووشمی "سێیەمین رێگەچارەی تورکیا"ی هەڵگرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif