یوسف محمد، شەری نایاسایبوونی درێژکردنەوەی وادەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ليست هناك تعليقات


 دکتۆر یوسف محمد، سەبارەت بە سکاڵایەکی خۆی لەسەر نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەی دانیشتنی دادگا بوو لە بەغداد

د.یوسف محمد لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك سەبارەت بە ئەمڕۆ و ئامادەبوون لە دادگا وەك سکاڵاکار دەنوسێت:

ئەمڕۆ ١٨/ ١٢/ ٢٠٢ یەکەم دانیشتنی دادبینیی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە داواکەمان لەسەر نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چو.

سەرەتا دادگا داواکەی ئێمە ژمارە (٢٤٨)ی لەگەڵ ھەر سێ داوای ژمارە (٢٣٣، ٢٣٩،  ٢٥٣) یەکخست و، وتەی ئێمەی وەرگرت. پاشان پارێزەر و نوێنەری «پەرلەمانی کوردستان» داوای کاتیان کرد بۆ وەڵامدانەوەی داواکان، نوێنەری «سەرۆکایەتیی ھەرێم»یش داوای کرد کە ئەو داوایانەی لەسەر ئەوان کراون رەد بکرێنەوە.

دواتر دادگای باڵای فیدراڵی دادبینیی دواخست بۆ ١٥/ ١/ ٢٠٢٣ بۆ پێدانی کات بە داوا لەسەرکراوان بۆ وەڵامدانەوەی داواکان.

شایەنی باسە داواکەی ئێمە پەیوەندیدارە بە نادەستوری بونی دەرچونی یاسای ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەی ھەرێم و داوای ھەڵوەشاندنەوەی یاساکەمان کردوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif