باریکترین باڵەخانەی جیهان دروستکرا

ليست هناك تعليقات


 

شاری نیویۆرک بە باڵەخانە هەوربڕەکانی بەنێوبانگە. نوێترین باڵەخانە کە لەو شارە دروستکراوە، "ستەین وەی تاوەرە" کە بە باریکترین باڵەخانەی جیهان دادەنرێت.

ستەین وەی تاوەر 435 مەتر بەرزە و لە 84 نهۆم پێکدێت. دووەم باڵەخانەی بەرزە لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی لەدوای باڵەخانەی (سێنترەڵ پارک)ی نیویۆرک کە بەرزاییەکەی 470 مەترە.

کارۆڵ ویلیس، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی هەوربڕەکان دەڵێت، "ئەمە باریکترین باڵەخانەیە کە وەکو پەرجوویەک دەردەکەوێت. بەرزی بە پانیی باڵەخانەکە لە سەرووی لۆژیکەوەیە."

درێژی و باریکیی ستەین وەی تاوەر بووەتە هۆکار بۆئەوەی لەگەڵ هاتنی با، چەند مەترێکی لای سەرەوەی بلەرێتەوە. هەربۆیە بۆ راگرتنی باڵەخانەکە 200 دینگە بە قووڵایی زیاتر لە 30 مەتر دانراون. لە سەربانی بیناکەش بۆ رێگریکردن لە لەرینەوە 400 تۆن پۆڵا بەکارهێندراوە.

گرێک پاسکۆرێلی، دامەزرێنەری کۆمپانیای تەلارسازی (شۆپ) دەڵێت، "باریکی بریتییە لە پانی دابەشی بەرزی. هەر کاتێک ئەو رێژەیە 1 بە 10 بێت، بە باڵەخانەیەکی باریک هەژمار دەکرێت. ئەگەر بگاتە 1 بە 15 ئەستەمە باڵەخانە دروستبکرێت. باریکترین باڵەخانەکان لە هۆنگ کۆنگن و لەوێ رێژەکە دەگاتە 1 بە 17. لەم باڵەخانەیە رێژەکە 1 بە 23ـە. ئەمە پێشکەوتنی ئەو تەکنۆلۆجیایە پیشاندەدات کە باڵەخانەکەی پێ دروستکراوە."

ستەین وەی تاوەر 60 شوقە لەخۆدەگرێت، هەموویان بە پلەی 360 بەسەر شاری نیویۆرکدا دەڕوانن. نرخی شوقەکانیش لە 18 ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 66 ملیۆن دۆلار.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif