واشنتۆن پۆست: جەنگی ئابووری بەرێژەیەکی زۆر دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا

ليست هناك تعليقات



زۆربەی سزا سەپێنراوەکانی سەر روسیا لەلایەن کۆمەڵەی وڵاتانی رۆژئاواوە جێبەجێکراوە، بەڵام ئەمریکا لە جەنگی ئابووری دژ بە روسیا بەتەنهایە و تاکە چەکیشی بەرزی بەهای دۆلارە و بەردەوامبوونی ئەم جەنگەش هەڕەشە لەسەر کاریگەرییە داراییەکانی ئەمریکا دروست دەکات.رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، جەنگی ئابووری لەگەڵ روسیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا و دەبێتە هۆی لە دەستدانی کاریگەرییە داراییەکانی لە جیهان و ئەو سزایانەی لەلایەن کۆمەڵەی وڵاتانی رۆژئاواوە بەسەر روسیادا سەپێنراوە، هەروەها بۆ ماوەی دەیان ساڵ بە بەرجەستەیی دەمێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەجیهانێکی خاوەن کێبڕکێی بەهێز و ئابووری و لێکدانەوەی تەکنەلۆژی دەژین، جەنگی ئابووری ئێستا هێندەی جەنگی ئەتۆمی مەترسی نییە، بەڵام بەرێژەیەکی زۆر دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمریکا تەنها لە رێگەی بەهای بەرزی دۆلارەوە کە پێشهاتێکی دەگمەنە بە تەنها خۆی رووبەڕووی جەنگی ئابووری دەبێتەوە ئەمەش لە کاتێکدا چەندین دەوڵەتی گەورەی وەک سعودیە و وڵاتانی کەنداو و هندستان و تورکیا و ئەندەنوسیا و چین هەوڵی رزگاربوون لە بەهای بەرزی دۆلار و دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە داراییەکانی ئەمریکا دەدەن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif