مۆندیالی 2022 لەقەتەر وتۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لەدەستکەوتی ئابوری گەورەدا

ليست هناك تعليقات



سەرکۆ یونس
-
لەکاتێکدا هەموو چاوەکان ڕوویان لەدواین ئامادەکارییە پەیوەندیدارەکانی لەئەستۆگرتنی قەتەرە بۆ جامی جیهانی 2022، داتاو زانیارییەکان دەریدەخەن کەقەتەر دەستکەوتی ئابوری گەورەی بەدەستدەکەوێت، کەبۆ یەکەمجارە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێکدەخرێت.

قەتەر بەوڵاتێکی داهات بەرز ئەژمار دەکرێت، ئەمەش بەپاڵپشتی ئەوەی کە سێ یەمین گەورەترین یەدەگی جیهانی لەغازی سروشتی دا هەیە و بەپلەی 13 وڵات لەیەدەگی نەوت دادەنرێت. لەپۆلێنی نەتەوەیەکگرتووەکان، قەتەر بەوڵاتێک کەگەشەپێدانی مرۆیی تێدا زۆر بەرزە پۆلێنکراوە.

لەلایەکی ترەوە قەتەر خاوەنی بەرزترین داهاتی تاکەکەس لەجیهاندا، لەڕووی کاریگەری سیاسییشەوە ڕۆڵ و پێگەی بەرز ودیارە.

ژمارەی دانیشتوانی قەتەر بەپێ ی گۆڕانکارییەکان بەرزونزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، بەشێوەیەکی گشتی پشت بەکرێکاری بیانی دەبەستێت. لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی قەتەر 2.6 ملیۆن کەس ئەژمار دەکرێت، لەم ژمارەیە ڕێژەی 12% هاوڵاتی قەتەری رەسەنن کە دەکاتە 313 هەزار کەس، دوو ملیۆن و 300 هەزاری کەس بیانین، زۆربەیان هیندی و نیپاڵی بەنگلادیشی وفلیپینی ومیسری وپاکستانین.

قەتەر دەستکەوتی ئابوری زۆری دەستدەکەوێت لەماوەی مۆندیالدا و پاش تەواوبوونی مۆندیالەکە، کەبڕیارە لە20ی نۆڤەمبەر دەستپێبکات تا18 دیسمەبەر.

لێرەدا گرنگترین داتاو ژمارەکان و دەستکەوتی ئابوری کەقەتەر بەدەستیان دەهێنێت، باس دەکەین:-

1- قەتەر 220 ملیار دۆلاری لەپرۆژەکانی ژێرخانی ئابوریدا خەرجکردووە، ئەمەش لەماوەی 11 ساڵدا، لەوکاتەوەی کەبڕیار درا میوانداری ئەم پاڵەوانەتییە لەئەستۆ بگرێت، ئەمەش بەپێ ی زانیاری وداتاکانی حکومەت.

2- ئەم ژمارەیە بەگەورەترین و زۆرترین بڕ خەرجی ئەژمار دەکرێت لەمێژووی دەستپێکردنی جامی جیهانیدا، بەمەش قەتەر ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.

3- تێچووی بونیادنانی یاریگاکان بۆ ئەم مۆندیالە، بەپێ ی داتای فەرمی نزیکەی 7 ملیار دۆلار بووە.

4- حکومەتی قەتەر پێشبینی دەکات، کەڕێژەی میوانان و هاندەران و گەشتیاران، لەنێوان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بۆ 700 هەزار بێت.

5- پێشبینی دەکرێت کەداهاتی کەرتی گەشتوگوزار لەم پاڵەوانیەتیەدا نزیک بێتەوە لە 7 ملیار و نیو دۆلار، ئەمە بەپێ ی پێشبینییەکانی دۆحە، هەروەها کۆمپانیای لێکوڵینەوەی ئابوری"کەپیتاڵ ئیکۆنۆمیس"بەریتانی.

6- حکومەتی دۆحە پێشبینی دەکات، چالاکی ئابوری و گەشتیاری لەم پاڵەوانییەتییەدا بەڕێژەی 1.5% بخاتە سەر بەهای کۆی بەرهەمی وڵات.

7- سندوقی نەختی نێودەڵەوتی و تۆڕی بلومبیرگ، پێیان وایە، دەستەکەوتەکانی مۆندیال بۆ قەتەر بەدەیان ملیار دۆلار ئەخەمڵێنرێت. ئەمەش هەنگاوێکی پۆزەتیڤە بۆ وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لەقەتەردا.

8- سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات کە گەشەی ئابوری لەقەتەر بەڕێژەی 4.4% زیاد بکات، بەهۆی هەندێ سیاسەتی ئابوری و میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتیە جیهانییەوە.

ئەم ژمارانە و پێشبینیانە لەدامەزراوەئابورییەکانی جیهان، هانی زیاتری قەتەر دەدات بۆ هەوڵدان بەوەی کە قەتەر ببێتە ناوەندێکی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی بۆ کاروچالاکی ئابوری وبازرگانی وگەشتیاری، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران نزیک ببێتەوە لە 6 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە.

قەتەر لەماوەی ڕابردودا 8 یاریگای بونیاد ناوە بەنوێترین تایبەتمەندییەکانی جیهانی بەمەبەستی میوانداریکردنی مۆندیال، بریتین لەمانە

البیت(بۆ میوانداری کردنەوەی مۆندیال) و خەلیفەی یەکەم و لوسیل(بۆ میوانداری یاری کۆتایی) یاریگای باشور و شاری فێرکاری ویاریگای ئەحمەد کوڕی عەلی و هەردوو یاریگای سەمامە و 974.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif