یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێک بۆ چارەسەرکردنی سیاسەتی کۆچبەری ئامادە دەکات

ليست هناك تعليقات




وەزیرانی 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی کۆچبەران گفتوگۆیان کرد. کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی 20 خاڵی بۆ سیاسەتێکی یەکگرتوو لەبارەی کۆچبەرانەوە خستە بەردەمی حکومەتەکان.

ماريا مالمەر ستێنەگارد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوێد دەڵێت، "دابەشکردنی کۆچبەرانی دەرەوە ناکرێت بەلەم بە بەلەم جیابکرێتەوە. دەبێت رێگەچارەیەکی سەقامگیر بدۆزینەوە و یاسایەکی نوێ دەربکەین، بەڵام لە هەمووی پێشتر، دەبێت رێگە لە کۆچبەران بگرین لەوەی هەنگاو بنێنە نێو بەلەمەکانی قاچاخچییان، بۆیە زۆر گرنگە لە نزیکەوە لەگەڵ وڵاتانی سێیەم کاربکەین."

یۆنان کە وەکو وڵاتێک بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران لێیەوە بەرەو ئەوروپا دەناسرێت، وەزیری کۆچی وڵاتەکە بە رووداوی گوت، لە حەوت ساڵی رابردوودا پێشوازییان لە زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر کردووە.

نیتۆس میتاراکی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان باسی لەوە کرد، "لەم کاتەدا ئێمە نزیکەی 18,000 پەناخوازمان لە 34 کامپی یۆنان هەیە. بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا سەروو یەک ملیۆن کەس گەیشتوونەتە یۆنان. ئێمە بووینەتە وڵاتێکی سەرەکی بۆ قەیرانی سووریا بەتایبەتی لە ساڵی 2015 و 2016. ئاستی گەیشتنی کۆچبەران بۆ یۆنان بە هاوتەریبی لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئەوروپا زیادیکردووە. بەشێوەیەکی گشتیش، ئەم میکانیزمە کەمتر لە 1٪ـی کۆی گەیشتنی ئەمساڵی کۆچبەران بە پێنج وڵاتەکەی سەر دەریای نێوەڕاست دەگوازێتەوە."

مارگاریتیس کیناس، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەوروپا پێیوایە ئەوان لە بارودۆخێکدان کە دووبارە تووشی پەتایەک بوونەتەوە و لە هەموو رێگەیەکی سەرەکیدا رووی لە زیادبوون کردووە. دەشڵێت، "جگە لە رێگەی رۆژئاوای ئەتڵەسی، بەڵام لە رێگەی دیکەی وەکو رۆژئاوای بەڵکان، نێوەڕاستی دەریای نێوەڕاست، لە تورکیاوە، لە رێگەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستەوە ئێمە گوشارمان لەسەرە".

پاکێجی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پاراستنی سنووری دەرەوەی، رێگریکردنە لە کاری قاچاخچێتی، گەڕانی بەردەوام لە دەریای نێوەڕاست تاوەکو دەگاتە هاوکاریکردن و رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانانەی کە کۆچبەران لێیەوە کۆچ بەرەو ئەوروپا دەکەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif