توێژەرانی زانکۆی پەنسیلڤانیا رژێنێکی دەستکردی جەستە دروستدەکەن

ليست هناك تعليقات



توێژەرانی زانکۆی پەنسیلڤانیا لە ئەمریکا رژێنێکی ئەدریناڵی قەبارە بچووکی لە تاقیگە گەشەپێدراو دروستدەکەن و ئومێدیان وایە یارمەتی ئەو نەخۆشانە بدات کە بەدەست نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە کەمی هۆرمۆنی ئەدریناڵینەوە دەناڵێنن.

لە بەشی تەندروستیی ڤێتەرنەری زانکۆی پەنسیلڤانیا کۆتارۆ ساساکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لەگەڵ هاوکارەکانی رژێنێکی ئەدریناڵی دەستکردیان دروستکردووە وەک داهێنانێکی پزیشکی بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی کەمی یاخود نەبوونی هۆرمۆنەکانی ئەدریناڵینن.

لە توێژینەوەکەدا خانە بنەڕەتییەکانی خوێن لە سێ خۆبەخش وەرگیراون و گۆڕانکاری لە بۆهێڵ و ماددە کیمیاییەکانیان کراون، سەرەنجام توێژینەوەکە رژێنێکی دەستکردی تاقیگەیی کە پانیەکەی دوو ملیممەترە بەرهەمهێناوە، هاوکات رژێنە دەستکردەکە هاوتایە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی رژێنی ئەدریناڵی کۆرپەیەکی چوار مانگ کە چالاکی بۆهیڵەکان، بۆماوە ماددەکان و دەردانی هۆڕمۆنەکان لەخۆدەگرێت.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''ئەنجامەکان دەتوانن یارمەتی چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی پەیوەست بە هۆرمۆنەکان وەکو نەخۆشیی فرەکیسی سەرهێلکەدان یان بەرزی پەستانی خوێن بدەن.''

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە رژێنی ئەدریناڵی دەستکرد توانای هەیە هاوشێوەی رژێنی ئاسایی، هۆرمۆنەکانی سێکس وەکو تێستۆستیڕۆن، ئیستڕۆنجین و پرۆجیستڕۆن بەرهەمبهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆفیسۆر کۆتارۆ و هاوکارەکانی لە هەوڵدان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی چالاکیی رژێنەکە بەجۆرێک توانای چاندنی لە مرۆڤێکی پێگەیشتوودا هەبێت و هاوکات هەمان فەرمان بۆ کەسێکی پێگەیشتوو ئەنجامبدات.

بەگوتەی دکتۆر لیۆناردۆ گواستی لە زانکۆی شاژن ماری لە لەندەن دەڵێت: ''بۆ ئەوەی بتوانین تەکنیکەکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەکاربهێنین، پێویستە چاوەڕێی گەیشتن بە مانەوە لە قۆناخی دوای لەدایکبوون بکەین، نەوەک تەنیا قۆناخی کۆرپەلەیی.

ناوەندی کلینیکی کلیڤلاند لە ئەمریکا دەریدەخات، رژێنەکانی ئەدریناڵ دەکەونە سەر هەردوو گورچیلە کە چەندان هۆرمۆنی گرنگ بۆ رێکخستنی چالاکییەکانی جەستە رێکدەخەن، هەروەها نەخۆشییەکانی وەکو 'کوشینگ، ئەدیسۆن، زیاد دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و شێرپەنجەی ئەدریناڵ' باوترین نەخۆشیین کە تووشی رژێنەکە دەبن و سەرەنجام نەخۆشەکە تووشی ناڕێکی لە هۆڕمۆنەکانی جەستەی دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif