وێنەیەکی ڤلادیمێر پوتین و سەدام دەبێتە جێی باسی میدیاکان

ليست هناك تعليقات



چەند رۆژێکە وێنەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق دەردەکەون، بووەتە جێگای سەرنجی خەڵک، راستی ئەو وێنەیە چیە؟ 

وێنەیەکی کۆنی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق کەبەشێوەی رەش و سپی گیراوە دەبێتە جێی سەرنج میدیاو سۆشیال میدیای ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی، بەوەی ئەوە کەسەی خزمەتی سەدام دەکات پوتینی سەرۆکی رووسیایە. بەوتەی ئەوانەی وێنەکەیان بڵاوکردۆتەوە، ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ پێش ئێستا، وێنەکە بەشێوەی رەش و سپی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە پیاوێک هاوشێوەی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا کاری میوانداری بۆ سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق لە کاتی سەردانیکردنی بۆ یەکێتی سۆڤیەتی ئەو سەردەمە دەکات.

بەڵام دوای بەدواداچونی میدیایی دەرکەوتوە، ئەو وێنەیە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاوکراوەتەوە و لەکاتی سەردانی سەدام حسێنە بۆ فەرەنسا. واتا سەردانەکە مۆسکۆ نیەو هوتێلێکی شاری پاریسە. لە وێنەیەکی تردا، جاک شیراکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی فەرەنسا لەگەڵ سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی عێراقدا لە هۆتێلێکی پاریس دەردەکەون. ئەو کەسەی شێوەی لە پوتین دەچێت کارمەندێکی میوانداری یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری پاریسە لە فەرەنسا. ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، ئەم وێنەیە لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ئاژانسی هەوڵی فرانس پرێسەوە بڵاوبووەتەوە و بەم دواییانە دووبارە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە زانیاری نادروستەوە دەرکەوتەوتەوە




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif