دیلۆیت بڕی هەناردە و داهاتی سێ مانگی نەوتی بڵاودەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



کۆمپانیای دیلۆیت ئاماری سێ مانگی داهات و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رێگەی بۆرییەوە زیاتر لە 37 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای دیلۆیت کە تایبەتە بە وردبینی، ئەمڕۆ شەممە 24-09-2022، لەبارەی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 01-04-2022ـەوە تاوەکو 30-06-2022، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا لە رێگەی بۆرییەوە 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیار و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلاری بۆ دانەوەی شایستە داراییەکان تەرخانکردووە و خەرجییەکانی دیکەی حکومەتیش لە هەناردەکردن و گواستنەوە و کۆگاکردن 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار بووە. ئەمە بەگوێرەی دیلۆیت.

بەگوێرەی ئامارەکە، ئەو پارەیەی کە بۆ حکومەت ماوەتەوە دوای دەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان، یەک ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە کە بۆ پێدانی مووچە و خەرجیی پڕۆژەکان تەرخانکراوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif