چلەی قەڵەمێکی غەمگین

ليست هناك تعليقات



فارس نەورۆڵی 

مرۆڤەکان ئەژین، بەڵام کەمن ئەو مرۆڤانەی کە هەن، کە بیردەکەنەوە، کە خاوەنی خودن. بەکر جاف گەرمیانییەکی زەحمەتکێش و پاشماوەی ئەنفال هەر بە منداڵی دایکە پیرەکەی بەخێوی دەکرد. بەکر لە گەنجیدا لەتەک هەلومەرجێکی سیاسی ناجێگیر و ژیانێکی سەختی دارایی و بژێویدا ڕووبەڕوو بوویەوە. بەریەککەوتنێکی تاقەت پڕوکێنەری لەتەک بژێویدا هەبوو، بەکر جاف وەک هەر گەنجێکی ئەو سەردەمە کەڵکەڵەی کۆچ بۆ غوربەت کەوتە سەری، بە ورەیەکی گەرمیانیانە ڕێگای هات و نەهاتی گرتەبەر،

لە فەرەنسا وڵاتی (ڕیمۆن ئارۆن و جان جاک ڕۆسۆ و سارتەر و مێشل فۆکۆ )گیرسایەوە، بەڵام ڕۆشتنی بەکر بۆ ڕاکردن نەبوو لە واقیعی تاڵ، بەڵکو گەڕان بوو بە دوای مەعریفەدا بۆ ئەوەی بتوانێ بە هەگبەیەکی پڕ بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەتەک جەهلدا بجەنگێ لە تاریکیدا مۆمێک دابگیرسێنێت.

هەرواش بوو دوای تەواوکردنی خوێندن بەکر جیاوازتر گەڕایەوە هەمیشە، کە گفتوگۆمان پێکەوە دەکرد سەرەڕای هەندێ جیاوازیمان،بەڵام هەردوکمان هاوڕابووین، کە دەبێت کۆی کێشەکان تەحویلکەین بۆ بیرکردنەوە بۆ گفتوگۆ، گفتوگۆی من و جاف لەسەر کوردبوون بەردەوام بووین، هاوڕابووین کە سەخترین شت ئەوەیە کوردبیت، بەڵام هۆشیاربیت کە هۆشیار نەبیت کوردبیت و نەبیت زیادەیەک ناخاتە سەر کوردبوون.

ژیانی بەکر جاف چیرۆکێکی غەمگین بوو، بەکر زۆر شت مابوو تەواوی بکات، بەڵام مەرگ مەودای نەدا دواجار مرۆڤە باشەکان زۆرکار دەمێنێ بۆیان تەواوناکرێت، قەڵەمەکەی بەکر خەباتی فیکری بەکر جاف بۆ ئەوە بوو کۆمەڵگا بە شادی بژی، بەڵام بەکر خۆی بە غەمگینی ژیاو بە غەمگینی جێیهێشتین!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif