خیرسۆنى ئۆكرانیا دەخرێتە سەر ڕوسیا

ليست هناك تعليقات




جێگری سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی هەرێمی خیرسۆنی ئۆکرانیا ئاشكرایكرد، دانیشتوانی ناوچەکە ئامادەیی ئەوەیان تێدایە بەشداریی لەڕاپرسیی مانەوەی دەسەڵاتی ڕوسیا بۆ هەمیشەیی لەناوچەکەیاندا بکەن.
بەوتەی کریل سترۆمیسۆڤ جێگری سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی خیرسۆن، دانیشتوانی ناوچەکە داوایان لێکردون بۆئەوەی ڕاپرسیی چونەسەر خاکی ڕوسیان ئەنجامبدرێت، بەمەرجێک گەرەنتیی ئەمنییان پێبدرێت‌و ڕوسیاش بۆ هەمیشە لەناوچەکەدا بمێنێتەوە.

لێدوانەکەی ستریمۆسۆڤوەک سەرنجێک بوە لەسەر قسەکانی ئاندرێ تۆرچاکی وەزیری ئەنجومەنی گشتی پارتی "ڕوسیای یەکگرتوو" کە ڕایگەیاندبوو، دەنگدان بۆ پەیوەستبونی ناوچەی خیرسۆنی ئۆکرانیا بۆسەر ڕوسیا لە4ى نۆڤەمبەر ئەنجامدەدرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لیۆنێد باسیچنیک سەرۆکی هۆبەی گشتیی کۆماری میللی لۆگانسک لەبەیاننامەیه‌كدا داوایکردوە، ڕاپرسیی چونە پاڵ ڕوسیا بەخێرایی ئەنجامبدرێت، بەوپێیەی ئەو پڕۆسەیە گەرەنتی پاراستنی خاکەکەیان‌و گێڕانەوەی بۆ ژێر دەستی خاوەنە ڕەسەنەکەی دەستەبەر دەکات.

لەبەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتوە، "هۆبەی مەدەنی کۆماری میللی لۆگانسک داوای دەستپێشخەرییەک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییەک دەکات کە هەرێمەکەیان وەک بەشێک لەخاکی ڕوسیای فیدراڵ هەژماربکات".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif