نرخی شوقەکانی شاری ئارام توشی شۆکت دەکات

ليست هناك تعليقات


 
هەر پرۆژەیەك کە حکومەت دەیکات یان کەرتی تایبەت ئەوا یەکەم شت ئەوەیە دەبێت بەرژەوەندی گشتیدا تێدا پارێزراوبێت، ئەویش لە ڕیگاکانی یان ڕاستەوخۆ خەڵك سودمەند دەبێت لە پڕۆژەکە یان لە ڕێگەی حکومەتەوە بچێتەوە خزمەت بەرژەوەندی گشتی، ئەوە حەتمەن بە ڕەچاوکردنی کەرتی تایبەت و سودی کۆمپانیاکان کە لە هەموو دنیادا هەیە

پڕۆژەی شاری ئارام کە لەسەرەتای دروستکردنیدایە لە بناری گۆیژە، کە باشترین و جوانترین زەوی سلێمانیە، ئەم زەویە دەکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون، کە بەهۆی سروشت و باشی شوێنەکەیەوە دەبێتە یەکێک لەو گرانترین شوقەکانی نیشتەجێبوون

من نامەوێ تەنها ژمارە ڕیز بکەم و دواتریش ئەو ژمارانە بێ بنەمابن، بەلکو دەمەوێ بە وردی پێتان بڵیم ئەم شاری ئارامە نرخی شوێنە نیشتەجێبونەکانی چەندە و کۆی گشتی پرۆژەکە بایی چەندە، دواتر پرسیاری جدی بەدوای ئەم ڕەقەمانەدا دێت، کە ڕەنگە هاوڵاتیان زۆر ئاسان تەماشایان کردبێت و بێ ئاگابن لەو نرخ و رەقەمە گەورە خەیالیەی ئەم شاری ئارامە هەیەتی

بیرکاریانە

شاری ئارام لە بناری گۆیژە لە ٨ باڵەخانەی نیشتەجێبوون و ژمارەک لە بینای بازرگانی و خزمەتگەزاری پێکدێن، باڵەخانەکان لە ٣٤ نهۆم پێکدێن و دوو تایپن، تایپی ئەی کە چوار باڵەخانەی ٣٤ نهۆمین، کە ٣ نهۆمیان دەبێتە گەراج و ٣١ نهۆمیان شوقە، بۆ هەر نهۆمێک شەش شوقەی تێدایە بەم شێوەیە( دوو شوقەی ٢٢٧ مەتری  و دوو شوقەی ٢٠٢ مەتری و یەك شوقەی ١٤٩ مەتری و یەك شوقەی ١٧٥ مەتری) کە مەساحەی کۆی ئەم شەش شوقەیە کۆبکرێتەوە دەکاتە ١١٨٢ هەزار و سەدو هەشتاو دوو مەتر،

نرخی تایپی a

نرخی هەر مەترێکی تایپی ئەی بە تێکرا ٨٥٠$ هەشت سەدو پەنجا دۆلارە، کە بۆ یەك نهۆمی نرخ بەرامبەر مەترێك دەکاتە, 1182x850=1004700 یەک ملیۆن و چوار هەزار و حەوت سەد دۆلار بۆیەک نهۆم

لێرەدا بزانین نرخی باڵەخانەیەك چەندە کە لە ٣١ نهۆمی نیشتەجێبون پێکدێت، 1004700x31=31145700 سی و یەك ملیۆن و سەدوچل و پێنج هەزار و حەوت سەد دۆلار، ئەمە بۆ یەک باڵەخانە، ئێستا بزانین تەنها بۆ چوار باڵەخانەی تایپی ئەی دەکاتە چەند

31145700x4=124582800 سەدو بیست و چوار ملیۆن و پێنج سەدو هەشتاو دوو هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمریکی، نرخی تەنها چوار باڵەخانەی تایپی ئەی شاری ئارامە

ئێستا بزانین تایپی بی شاری ئارام نرخەکەی دەگاتە چەند کە لە چوار باڵەخانە پێکدێت

ئەم چوار باڵەخانەیان تایبەتن و نرخەکانیشیان زیاترن، هەر نهۆمێك لە چوار شوقەی جیاکراوە پێکدێن بەم شێوەیە( دوو شوقەی ٣٠٩ مەتری و دوو شوقەی ٢٧٧ مەتری) کە کۆی هەر چوار شوقەکە دەکاتە ١١٧٢ مەتر لە نهۆمێکدا، کە بۆ هەر مەترێک نرخەکەی ٩٥٠ دۆلارە، واتە نرخی یەک نهۆم دەکاتە 1172x950=34515400 سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد و پانزە هەزار و چوارسەد دۆلار دەکات، بۆ هەر باڵەخانەیەك، کەواتە نرخی چوار باڵەخانەی تایپی بی دەکاتە

34515400X4=138061600 سەدوسی و هەشت ملیۆن و شەست و یەک هەزار و شەش سەد دۆلاری ئەمریکی

کەواتە ئێستا بابزانین تەواوی پرۆژە نێشتەجێبونەکەی شاری ئارام کە هەشت باڵەخانەیە نرخیان دەگاتە چەند، کە چوارباڵەخانەی تایپی ئەی کۆدەکرێتەوە لەگەڵ چوار باڵەخانەی تایپی بی و کۆی گشتیان بە چەندە

138061600+124145700=262207300 دوسەد و شەست و دوو ملیۆن و دوسەد و حەوت هەزار و سێ سەد دۆلاری ئەمریکی

کەواتە کۆی نرخی فرۆشتنی شوقەکانی شاری ئارام بە زمانی بازار زیاترە لە ٢٦ هەزار دەفتەر دۆلاری ئەمریکی

ئەوە جگە لە قوتابخانە و بینای بازرگانی کە قازانج ویستن، لێرەدا پرسیارە جدیەکان ئەمانەن

تێچووی ئەم پرۆژەیە چەند دەبێت بە تەواوی خزمەتگوزاریەکانیەوە، چەندی دەبێتە قازانج لە ماوەی چوار ساڵدا، بەرژەوەندی گشتی لە کوێی ئەم پرۆژەدایە؟ لە بەرامبەرچیدا وەرگیراوە؟ کێ سودمەندی ئەم پرۆژەیە

دەکرێت شوێنێکی وا گرنگ بە بڕیار و ئیمزایەک بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؟ 

تێبینی
لە دواتردا بە حساباتی وردی ڕێژەی تێچوی نزیکەیی پرۆژەکە بە بەراورد بە نرخەکەی و رێژەی قازانجی نزیکەیی ئەم پڕۆژەیە و زۆر شتیتر دەخەینە ڕوو.

عوسمان گوڵپی



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق