عیماد عه‌لی
کاتێك بنیدێكت ئه‌ندرسۆن كتێبی (كۆمه‌ڵگه وێناكراوهكان) ی له ساڵی 1983 بڵاو كرده‌وه، كۆمه‌ڵێ پرسیاری له‌مه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌ییی كۆمه‌ڵگاكانی هێنایه ئاراوه، به‌ڵام كرٍۆكی كتێبه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌خست كه شوناسی نیشتمانی هیچ گه‌لێك شتێكی ئه‌زه‌لی نیه و له ده‌رئه‌نجامی بوونی رۆشنبیری و تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش( به‌رهه‌می كاری چه‌ند فاكته‌رێك) بۆ خود و مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌ت دروست ده‌بێت.
من قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌م كه گه‌لی كورد ئێستا له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و خۆخۆری و نه‌زانی سه‌ركردایه‌تی و نه‌بونی هیچ مقهوهماتێكی گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان، له هه‌موو شت و لایه‌ك بێزاره و بێزی له كوردایه‌تی دێته‌وه و له‌م باره‌وه به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه و چۆن قسه بكه‌یت بێزت لێده‌كاته‌وه و باوهرٍی وایه كه تۆ باسی و كورد و كوردستان و نه‌ته‌وه و نیشتمان بكه‌یت، به شوێن كڵاوی بابردوودا دهگهرٍێیت. ئاگی له‌وه نیه و نازانیًت ئه‌م وه‌زعه‌ش هیچ گوناحێكی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه تێدا نیه، به‌ڵكو ئه‌م گه‌له به خۆرٍسكیش بێت خۆی ده‌كاته قوربانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی و به تایبه‌تی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تكێش به ماڵ و حاڵی خۆی گیانفیدای نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وه‌ی تاوانباره و هۆكاره له‌م وه‌زعه‌دا ته‌نها بژارده و سه‌ركردایه‌تی و نه‌زانی و بێ ئه‌زمونی و دواكه‌وتویی و جه‌هل و كه‌لتوری نابه‌جێی هاورده و پیلانی هه‌مه‌جۆری كاریگه‌ری دوژمنانه وا بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌ی گۆریوه و گه‌یاندویه‌تی به نائومێدی و لاته‌ریكی و نهیارپهرستی.
عه‌ره‌ب یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و دیان نیشتمانی هه‌یه و هه‌روه‌ها تورك و ئینگلیز و فه‌ره‌نسی و لاتینی و هتد به‌هه‌مان شێوه‌یه و هیچیان له كورد زیاتر نیه، كه‌چی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه بێ نیشتمان و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی له‌بیر نه‌ماوه كه چی بكات و چۆن بگات به مه‌قصه‌د. بێگومان هۆكاری ئه‌م واقعه زۆره و ئه‌مه توێژینه‌وه‌ی زانستی دوور‌و درێژی ده‌وێت، به‌ڵام لێره‌دا من باسی سه‌ره‌قه‌ڵه‌می پێویست ده‌كه‌م كه زه‌روره‌ته هه‌موو كه‌س و ته‌نانه‌ت منداڵی سهرلانكهش بیزانێت، ئه‌وه‌یه كه چۆن شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له پشتخانی فكری ئه‌م گه‌له دروست بكرێته‌وه و چۆن رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پیلانی هه‌مه‌چه‌شنی دوژمنان بۆ له‌ناوبردنی بیری راستی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌رده‌وام كارابێت و كه‌س نه‌توانێت له‌ناویبه‌رێت .
شوناسی نیشتمانی به بوونی سنور و حكومه‌ت و سروودێكی نیشتمانی و ئاڵا و چه‌كه‌ره‌كردنی خۆشه‌ویستی زه‌وی و ئاووهه‌وای نیشتمان ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ن خۆشه‌ویستی نیشتمان دروستده‌كه‌ن و هیچی تر، نیشتمان ئه‌وه‌نده پیرۆز و ئایدیایه‌كی خه‌یاڵی نیه له مێشكدا نه‌سرێته‌وه و وه‌كو بیرێكی پیرۆز له عه‌قڵی گه‌لدا به‌رچه‌سته بێت.
شوناسی ئایینی و مه‌زهه‌بی، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئه‌وانیدی زۆر له پێناو مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و ئومه‌ت به‌كار هاتووه و له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌ته‌وه به پیرۆز ناسێندراوه و ته‌نانه‌ت زۆرجار زمانه تایبه‌ته‌كه‌ی خاوه‌ن ئایینه‌كه‌ش پیرۆزێنراوه و به زمانی خودایی له‌قه‌ڵه‌م دراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان داستان و خورافه و مه‌لحه‌مه و درۆ و ده‌له‌سه‌ش وه‌كو ته‌ونی به‌رگری له نیشتمان و نه‌ته‌و به‌كارهێنراوه، له به‌رامبه‌ردا ههولًدراوه شوناسی تیره و و قه‌بیله و عه‌شیره‌تی له ناو كوردا بسه‌پێنرێت بۆ له بیرچونه‌وه‌ی شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه.
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی میله‌تی كورده، جگه له‌وه‌ی دوژمنان هه‌زار و یه‌ك پیلانی بۆ ده‌گێرن و به هه‌موو جۆرێك رێگه‌ی سه‌پاندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێ ناده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌و فرتوفێَڵانه ئاگادار بێت، كه‌چی خۆیشی وه‌كو نه‌ته‌وه خه‌مسارد و خۆخۆر و بێ ئه‌زمون و نه‌زانه له‌و باره‌وه . ئه‌و كهموكورتیانهی كه رێگه ناده‌ن ته‌نانه‌ت كورد به بیریدا بێته‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه و ده‌توانێت به خۆی چۆن به‌و فاكته‌رانه‌ی له كیانهكهیدا هه‌یه نیشتمان دروست بكات .
كه‌موكورتیه‌كان:
*نه‌بوونی هێما و به‌سه‌رهاتی مێژووی یه‌كگرتوو و داستان و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی هیچ خورافاتێكی نه‌ته‌وه‌یی كه وه‌كو په‌تێكی به‌تین گورزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چیرۆكی دێرینیش هه‌بوبێت كه راست بێت یان درۆ و یارمهتیدر و فاكته‌ری مانه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی كورد بێت، به فیتی دوژمنان گومانی له‌سه‌ر دروست كراوه و كورد خۆی به‌و گومانه فریوی نه‌ته‌وه‌یی خواردووه، بۆ نمونه كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاك ئه‌گه‌ر درۆ بێت و ئاواش نه‌بێت یان با پێهوانهش بێت، كه كۆی گشتی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد باوه‌ری پێ بوو و فاكته‌ری یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ یه‌كخستنی نه‌ته‌ویی بۆ دروستبوونی نیشتمان، پێویسته پارێزگاری لێبكه‌یت، كه‌چی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به فیتی دوژمنان و خۆشباوهرٍی زۆرێك له ته‌ناه‌ت دڵسۆزان و رۆشنبیرانیش گومانی خرایه سه‌ر ئه‌م داستانه و كورد خۆیشی وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له‌دار دۆزیبێته‌وه ئه‌وه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه و چیرۆكه‌كه‌ی وه‌رگه‌را و له موڵكی مێژوویی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی ده‌ركرد و هیچ قازانجێكی به كه‌لتوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌ش نه‌گه‌یاند وبه‌ڵكو بۆ ساردبونه‌وه‌ی كورد له باوهرٍبوون به مێژوه‌كه‌ی كاریگه‌ر بوو و زیانێكی گه‌وره‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه كۆی گوشاره‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی ساده و نه‌توه په‌روه‌ر له راسته‌رێگه به‌رده‌وامه و به خۆرٍسكانه پیلانه‌كان له‌ناوده‌بات. * نه‌بوون و نه‌هێشتن و سرٍینهوهی ئایینی تایبه‌ت به پاراستنی نه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له مێژوشدا هه‌بوبێت هه‌زار گومان و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و لاواز كراوه و له خه‌زێنه‌ی كه‌لتور و ئایینی كوردیان ده‌رهێناوه.
* نه‌بوونی مه‌لحه‌مه و چیرۆكی یه‌كخستنه‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌بونی توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی زه‌ق كه هۆكار بێت بۆ رایه‌ڵه‌ی پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی گه‌لی كوردستان و كورد به‌تایبه‌تی به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كه هیچیان نه‌بووه و سه‌رجه‌م مێژوی كوردیان به ئایین و ئایینزا و مه‌لحه‌مه و داستان و چیرۆك و پێكهاته‌كانیه‌وه دزیوه و روحی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان پێ پته‌و كردووه.
* نه‌بونی سنور و ئاڵا و سروودی نیشتمانی باوه‌رپێكراوی ره‌سمی جیهانی خاڵێكی سه‌ره‌كی نه‌بوونی شوناسی نیشتمانی كورد ه و به‌رده‌وام واده‌كات ئه‌و باوه‌ر و روحیه‌ته سستر بێته‌وه له گیان و كیان و كۆی كوشارهی بیری كورد و هۆكاری باوه‌ر نه‌بوون به خۆ و به‌كه‌مزانینی خوده.
به‌م شێوه‌یه برٍوات و خهلًكی بژارده و ته‌نانه‌ت رۆشنبیران وا بیربكه‌نه‌وه و ته‌ماشای كوردستان وه‌كو وڵاتێكی ئه‌وروپی خاوه‌ن سنوور و ئاڵا و سروود و حكومه‌ت بكه‌ن و كالته به فكر و بۆچونی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن و ئینكاری نه‌ته‌وه‌یی به پێشكه‌وتن دونیادیده‌یی بزانن و نیشتمان به ئامانجێكی لاوه‌كی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، رۆژێك دێت نه زمان و نه پێكهاته‌و نه ئه‌م سروود و ئاڵا نافه‌رمیه و نه مێژوو و جوگرافیا و نه‌ش ناو و نیمچه شوناس و زمانه‌كه‌ی كوردیش ده‌مێته‌وه و ده‌بێت خۆمان به نه‌ته‌وه و نیشتمانێكی دوژمنه‌وه هه‌ڵواسین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق