عێراقی پاش 30 تەموز

ليست هناك تعليقات


دیاری محمد نوری
-
عێراقییەکان بەدوای بن زایدێکی عێراقیدا ئەگەڕێن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان وەک ئیمارات پێش بخات، ئایا موقتەدا سەدر ئەو کەسەیە؟ ئەوە ڕۆژگاری داهاتوو وەڵام دەداتەوە.

واتە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی عێراق بە سونەو شيعەو خەڵکی بێلایەنەوە لە موقتەدا سەدر هەندێکیان لە خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە نییە هێندەی دەربڕینی بێزاریانە لەم دەسەڵاتەی ئێستا حوکمی عێراق دەکات.

ئەوە ڕوونە تا ئێستا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە هیچ سەرکردەیەکی عێراقی هێندەی سەماحەتی موقتەدا سەدر خەڵکی لێی کۆنەبووەتەوەو هیچ کەس وەك ئەو نەیتوانیوە شەقام بجوڵێنێت.

دەتوانرێت بوترێت ئەو تاکە سەرکردەی کاریزمای عێراقە لەم سەردەمەدا، گەلانی عێراقیش بە دوای کەسێکدا ئەگەڕێن ڕزگاریان بکات لەو نەهامەتی و قەیرانانەی کە تێیکەوتوون.

هەموان یەكدەنگین کە هیچ حكومەتێك بەبێ ڕەزامەندی موقتەدا سەدر نە پێك دێت نە بەردەوامیش دەبێت، کەواتە ئەگەر کەسێک ئەوەندە کاریگەری هەبێت ئەی بۆ پرسیارەش لە خۆمان نەکەین چی دەبێت ئەگەر ئەو کەسە دەستوور پەك بخات و حكومەتێکی ئینتیقالی ڕابگەیەنێت کە کار بکات بۆ نوسینەوەی دەستورێکی نوێ بکات بۆ وڵات کە سەرۆکایەتی بێت. 


ئەگەر چی پێگەی ئێران لە عێراق و ناوچەکە بەهێزە، ئەگەرچی لایەنە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران هێشتا هێزی سەربازی و کاریگەریان هەیە لە عێراق بەڵام دواجار ئێرانیش بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت خۆ ئەگەر بەرژەوەندی لە نزیکبوونەوەی لە موقتەدا سەدردا ببینێتەوە ئەوا وا دەکات، ئەو کاتە لایەنە عێراقییەکانی ڕکابەری موقتەداش لەبەردەم هێزی کاریزمایی و جەماوەری سەدردا دەبێت ڕێگەیەکی تر بگرنەبەر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق