ئێستا لۆزان

ليست هناك تعليقات


 سالار محمود
-
بەرەو کۆنفرانسی سەد ساڵە رێکەوتنامەی شومی لۆزان

دوای سەد ساڵ لەبەردەم ئەو ھۆڵەی تێیدا رێکەوتنامەی لۆزان لەلایەن زلھێزەکانی ئەو سەردەمە مۆر کرا.

لەو چوارچێوەدا کورد دەرفەتی رێکەوتنامەی سیڤری لەدەستدا. دەرفەتی نەخشە رێگای نێودەوڵەتی بەدیھێنانی مافی چارەنووس.

بە رێکەوتنامەی لۆزان کوردستان پارچە پارچەکرا. لەوەش بەدوا سەد ساڵە کورد جینۆساید دەکرێ و لەسەر خاکی خۆی پاکتاو دەکرێ و قڕ ئەکرێت. بەڵام ھێشتا نەتەوەیەکی گەورەو بەپێوە ماوی ناو مرۆڤایەتیە. 

کۆمەڵێک کەسایەتی و رێکخراوو ناوەندی سیاسی کوردستانی رۆژی ٢٠٢٢/٧/٢٤ لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا کۆنفرانس ساز دەکەن، بۆ دیراسەی ھەلومەرجی ئەوسای لۆزان و، لێکەوتەکانی. گفتوگۆ دەکەن بۆ ئامادەکاری و خۆ سازدان بۆ ساڵی داھاتوو، چۆن ئەم رێکەوتە ١٩٢٣-٢٠٢٣ بکەینە وێستگەی بە خۆداچوونەوەو سود وەرگرتن لە کەموکوڕیەکانی خۆیی و وەستاندنی غەدری وڵاتانی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە.

کوردستانی عیراق لەناو دەوڵەتێکی فیدراڵدا ھەرێمێکی ھەیە، ھەرچەنە ھێشتا نیوەی خاکەکەی زەوتکراوە.

رۆژئاوای کوردستان لە سوریا خۆ بەڕێوەبەریەکی ھەیە، ھێشتا لەناو شەڕی تورکیاو گروپە تیرۆریستیەکاندایەو دۆخەکەی ناسەقامگیرە.

دوو بەشەکەی تری کوردستانیش لە دۆخی تایبەت و سەختی پڕ گرفتی پێشێلکاری مافی مرۆڤدان.

لەدوای لۆزانەوە بە چڕی و دیاریکراوی ٩٩ ساڵە کورد رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەرسیم و کۆمەڵکوژی عاموداو کۆمەڵکوژی فەیلی و جینۆسایدی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانیەکان و کیمیابارانی شاری سەردەشت و ھەڵەبجەو سێوسێنان و بالیسان و راگواستن و بەعەرەبکردن بوەوە. تاوانەکان ھێشتا ھەر بەردەوامن، ئەم تاوانانە زۆرینەیان بەبەرچاوی جیھان و لەسایەی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ ١٩٤٦و رێکەوتنامەی قەدەغەکردنی جینۆساید ١٩٤٨و رێکەوتنامەی چواری جنێف و پرۆتۆکۆڵەکانی ئەنجام دران وەک شارەزایانی جیھانی جینۆساید بەم جۆرە باس لەم جۆرە تاوانانە دەکەن کە "دژایەتیکردنی بنەماکانی بەرژەوەندی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە، ئەو بەرژەوەندیانەی نیزامی یاسای نێودەوڵەتی دەیانپارێزێت".

کۆنفرانسی لۆزان ھەوڵێکی تری رەوەندی کوردی لەئەوروپاو چەندین کەسایەتی لە کوردستان و رێکخراوی سیاسی کوردستانین.

وێستگەیەکی تری خەباتی نیشتمانییە لە پێناو وەستاندنی زوڵم لەسەر کوردستان و گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی گەلی کورد ھاوشێوەی گەلانی دونیا. بە رێکاری مەدەنی و بەپشت بەستن بەیاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپە جیھانیە پەسەندکراوەکانی خەباتی سیاسی.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق