بۆچی بە ئارامی ناخەوین؟

ليست هناك تعليقات



هێمن عبدلقادر
-
(پەیمانگای زانستی دەمار و دەورنناسی مەعریفی) لە (بۆدابست)ی پایتەختی هەنگاریا لە رێگەی (electroencefalograma) یان (eeg test)) واتا بەستنی کەللەی سەر لە جیهازی شیکاری کارەبایی مێشک

کە توێژەران هاتن لەرێگەی ئەم ئامێرەوە بەستیان لە مێشکی ژمارەیەکی زۆر لە (سەگ) و (خاوەنی سەگەکان) بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو گۆڕانکاریانەی لە مێشکی هەردوو لادا ڕودەدەن لەکاتی خەودا ،لە کۆتایدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە :-

(ئەو سەگانەی کە خاوەنەکانیان رێزیان دەگرن و یارمەتیان دەدەن و ڕۆژانە خزمەتیان دەکەن 

ئەو سەگانە لەگەڵ خاوەنەکانیان زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن ، زیاتر و باشتر دەچنە ناو خەوی قوڵەوە کەمتر خەبەریان دەبێتەوە)

ئەم تاقی کردنەوانە بۆ دەرخستنی ڕادەی وابەستەیی منداڵ بەدایک و باوکانەوە ئەنجامدرا هەروەها بۆ دەرخستنی هەندێک لە گرفتەکانی کەم خەوی منداڵ ،

قسەکە لێرەدا ئەوەیە :-

ئەگەر ئەمە شعوری سەگێک بێت بەرامبەر بە مرۆڤێك کە لەکاتی ئیحترام گرتن و ئەماندا باشتر و چاکتر بخەوێت و ، بەیانیان زوتر هەستێت و وزەیەکی زیاتر بداتە سەگەکە بۆ یاری کردن و ئەو ئەرکانەی بۆی دیاریکراوە ،

ئەبێت شعوری منداڵێک بۆ دایک و باوکی چۆن بێت ؟
ئەبێت شعوری ژنێک بۆ مێردەکەی چۆن بێت؟
ئەبێت شعوری مێردێک بۆ ژنەکەی چۆنبێت ؟
کرێکارێک لەگەڵ خاوەن کارەکەی ؟
فەرمانبەرێک لەگەڵ یاسا و بەڕێوبەر و چواردەورەکەی ؟
هاوڵاتیەک لەگەڵ حوکمڕان و سیستەمەکەی؟

ئەو مندال و هەرزەکارانەی کە دایک و باوکیان لەبەیانی هەتا ئێوارە هەڵیانداونەتە ناو کۆڵان ، جگە لە سێ ژەمە نان و ئاو (کە کوکوختیەکیش ئەمەی هەیە) سەرەتایترین پێداویستیەکانیان (لە رێز و باوەش و دڵنان بەدڵەوە ، گوێگرتن لێیان ) دابین نەکراوە ، ڕەنگە شەوان لەتاو ماندوێتی جەستە بخەون بەڵام هەرگیز هەست بە ئارامی ناکەن بەردەوام دەقیژێنن و دەگرین و خۆیان تەڕ دەکەن و ڕو لە لادان و کاری سەرشێتانە دەکەن بەیانیان خەبەریان نابێتەوە ، لە قوتابخانە دوا ئەکەون و دەبنە تاوانبار.

ئەو ژن و مێردانەی کە حیوار و گفتوگۆ لە نێوانیان نەماوە ، زۆر جار پیاوەکە لە داخا تا درەنگ لەدەرەوەیە و ژنەکەش بەهەمان شێوە ، ئەوانەی کە گومانیان لە یەکتری هەیە ، هەست بە ئەمان ناکەن لەگەڵ یەکتری تەنانەت ناتوانن خەوێکی باشیش بخەون ، ئیتر ئەمە بۆ سەرجەم کایەکانی تریش هەروایە.

جا بزانن شەوانە چەندێک تەپا و تل و گێنگڵ ئەدەن و ناتوانن بخەون بەهۆی ئەوەی هەست بە ئارامی ناکەن لەتەنیشت ئەو مرۆڤانەی کە لەگەڵیان دەخەون و متمانەیان بەیەکتری نیە ،

متمانەی هاتن و ڕۆشتن ،

متمانەی مۆبایل و هاموشۆی کەسانی تر و شوێنی کار ،

چەند مرۆڤ نیگەرانە و هەست بە نائارامی دەکات کە دوبارە بەیانی دەچیتەوە سەر هەمان کار و ناچارە هەمان ئەو کەسانە ببینیت کە خۆشی ناوێن و ڕێزی ناگرن ، لە شوێنێک ئەندامیت یان فەرمانبەریت و سور دەزانیت هەموان لەبری ڕێز ، بێ ڕێزیت بەرامبەر دەکەن.

وودی ئاڵن لەیەکێک لە وتارەکانیدا دەڵێت (شێر لەگەڵ بەرخدا پاڵ دەکەوێت ، بەڵام بەرخەکە کەمتر دەخەوێت) چونکە هەست بە ئارامی ناکات

زانست پێمان دەڵێت مرۆڤ بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت پێویستە مێشکی (هۆرمۆنی دۆپامین) برژێنێت ، دوو گرنگترین هۆکاریش بۆ ڕژانی ئەم هۆرمۆنە چییە ؟

یەکەم خەوێکی باشە ، (کە من هەمیشە توشی سەرسوڕمان دەبم کە سەعات یانزە و دوانزەی شەو منداڵ لە کۆڵان یاری دەکات) یان کاتێک خەڵک ئەڵێن تا یەک و دووی شەو ناخەوین

هۆکارێکی گرنگی تر بۆ ڕژانی دۆپامین پێزانین و هەست کردن بەئەمانە ، مرۆڤێک چۆن دڵخۆش دەبێت کە لەهەموو پەیوەندیەکانیدا لە کێشەدایە ، هاوسەرێک چۆن دڵخۆش دەبێت کە سوڕانەوەی بەناو بازاڕەی لە دانیشتن لەماڵەوە بەلاوە خۆشترە ، منداڵێک چۆن هەست بەئەمان دەکات و خەوێکی قوڵ دەکات کە دەزانێت لەسەر کەمترین هەڵە تونترین سزا دەدەرێت لە لایەن دایک و باوک و قوتابخانە و مامۆستاوە

بەدەگمەن دایک و باوکێک بەکاری مندالەکانیان دەزانن ، بەدەگمەن هاوسەرەکان بەکاری یەکتری دەزانن

مانفرێد سپیتزەر:-

دەڵێت (تەنها پێدانی دیاری و چوکلاتە) مرۆڤ دڵخۆش ناکات بەڵکو سوپاس کردنێک ، دەستهێنان بەسەرێکدا ، پێزانین بەکارێک ڕەنگە مرۆڤ بخاتە حالەتی دڵخۆش بونێکی زۆرەوە.

نوقتە سەری دێڕ…
*ئەگەر سەگێک خاوەنەکەی دەست نەهێنێت بەسەریدا و باش نەخەوێت. ئەی ئەبێت مرۆڤێک کە لەناو ئەو هەموو نائارامی و دڵە ڕاویكییەدا کە تیایدا دەژیت چۆن بتوانێت بخەوێت و گفتوگۆیەکی بەڕێزانە لەگەڵ ئەوانی تردا بکات و ڕێزی شەقام و ژینگە و ئاژەڵ و ئەوانی تر بگرێت و لە سۆشیال میدیا جنێو نەدات و لە شەقام شت فڕێ نەدات و کە ئەیکەن بە بەرپرس خەریکی تاڵانی و بڕۆیی نەبێت و هەموو شتێک بە غەنیمە تێنەگات ؟ مرۆڤێک کە هەست بە ئارامی نەکات چۆن دەتوانێت ئارامی بدات بەوانی تر ؟

کورد ئەڵێ
(میوان نایەوێت سفرەت رەنگین بێت
نانت جۆیی بێت ، خوڵقت گەنمین بێت)

ڕێز و پێزانین و خوڵقی گەرم و گەنمی لە کەلاوەشدا ، لە ماڵی ڕەنگینی و فەخفەخە و ڕازاوەیی و مۆدێلگەرایی و بەدفەڕی و بەدئارامی باشترە .

کەم نین ئەوانەی لەهەموو شتێک زۆریان هەیە و بەڵام لە زۆر شت کەمیان هەیە ، ئەوانەن کە هەمیشە نیگەران و نائارامن

 نوکتەیەک لەسەر ئەم بابەتە لە کۆمێنتی یەکەم دادەنێم

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif