پێشنیاری کەلەپچەکردنی پارتی

ليست هناك تعليقات


 

سلێمان عەبدوڵا یونس
-
پارتی، لەدوای مەرگی قەڵەمڕەوھەژێنی مام جەلال، چاوەڕوانی مەرگی یەکێتیش بون، کەچی بەپێچەوانەوە، لە گڵکۆکەشیدا ئەو ڕێبەرە ڕوناکی ئەدات بەشەوەزەنگەکانی دوای خۆی و چەپک و چەمکەکانی ھەر ئیلھام بەخشن بۆ مانەوەی ئەو حەقیقەتەی لەناو جەرگەی ھەرەسدا خوڵقاوە!

پارتی، کە کۆی جومگە گرنگەکانی کوردستانی، لەپۆست شەڕی براکوژیدا گرتۆتە دەست، دەخوازێت بە ھەر ڕێگایەک بێت، ئەزمونی لێستاندنی پێگەی بەغدای یەکێتی بەدەردی پێگەی ئەو ھێزە لە ھەرێم بەرێت چونکە باش دەزانیت بەم لێستاندنە چ زەبرێک لە ھێزی ئیرادەخوازی ڕکابەرە ڕاستەقینەکەی دەدات.

پێشنیاری یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار، لە پەرلەمانی کوردستان، پێشنیارێکی ئەزمونکراوی پێشوتری پارتیانەیە بەئامانجی کەلەپچەکردنێکی دیکەی یەکێتی چونکە پێش ھەموشتێک پارتی باش دەزانێت زۆرینەیەکی ساختە و بەکارھێنانی ناڕەوای کۆتاکان و گۆڕینی سیستمی پەرلەمان بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، ئەو دامەزراوە گرنگەی چۆن کردوە بە لقێکی دیکەی پارتی.

پێشنیاری ڕاست ئەوەیە، پارتی چاوی داگیرکاری لەسەر شایستەییەکانی یەکێتی ھەڵگرێت، بەتایبەت کە ڕوونە لەم ھەڵپەیەدا، بەدەرگاوە شکستیخواردوە و لە پەنجەرەوە ناتوانێت بەسەرکەوتویی بێتە ژورەوە و یەکێتی بەرەو تەسلیمبون بەرێت، ئاخر چ مەعقوڵە یەکێتی لە بەغداوە بە پێی خۆی بێت بۆئەوەی پارتی لەھەولێر کەلەبچەی بکات!.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif