کۆمپانیای قەیوان، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لەسەر ئەرکی خۆی دروستکرد

ليست هناك تعليقات



نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر (جەمال ئەحمەد رەشید) کە لەسەر ئەرکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دروستکرا،کرایەوە

قوباد تاڵەبابی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەراسیمێکدا کە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئامادەی بوون، نەخۆشخانەی کلینیکی راوێژکاری و فریاکەوتنی منداڵانی لە سلێمانی کردەوە.

تێچووی دروستکردنی نەخۆشخانەکە نزیکەی ( یەک ملیۆن دۆلار )ەو لەسەر ئەرکی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان جێبەجێکراوە.

نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە ( ٣ ) نهۆم و هەموو پسپۆڕییەکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی منداڵانی لەخۆگرتووە.

لەوبارەیەشەوە هەریەک لەجێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، سوپاسی کۆمپانیای قەیوانیانکرد لەپای ئەو خزمەتەو بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لەکوردستان.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif