سەرۆك کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەڵەستینەوە پێگەیشت

ليست هناك تعليقات



د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 9 ی تەممووزی 2022 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین پێگەیشت و بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک بەرهەم کرد و هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست، هەروەها سەرۆک کۆمار گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و گەلی فەڵەستین کرد. 

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو گەلی برا و چۆنێتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، هاوکات سەرۆک مەحمود عەباس سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک بەرهەم کرد و هەڵوێستی عێراقی بەرزنرخاند بۆ پشتیوانیکردن لە هێنانەدی مافەکانی خەڵکی فەڵەستین.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرهەم هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ دۆزی فەڵەستین و هێنانەئاراوەی داوا رەواکانی گەلی فەڵەستین دووپاتکردەوە، هەروەها جەختیکردەوە لە پێویستی کاری هاوبەش لەپێناو کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکان و پاراستنی مافەکانی گەلی فەڵەستین.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif