لەبارەی هەنگاوێکی چین لەسەر مانگ هۆشداریی دەداتە وڵاتانی جیهان

ليست هناك تعليقات



ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی (ناسا) هۆشدارییداوە لەوەی کە چین پلانی هەیە داگیرکردنی مانگ بخاتە ناو چوارچێوەی پلانە سەربازییەکانییەوە، هەروەک داواشی کردووە کە کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتیی درووست بکرێت کە پەیوەندیدار بێت کە کاروبارەکانی بۆشایی ئاسمانەوە.

بیڵ نیلسۆن سەرۆکی ئاژانسی ناسا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانیی رایگەیاندووە: نیگەرانی ئەوەین کە چینییەکان لەسەر مانگ بنیشنەوە و دواتریش بڵێن ئەو هەسارەیە هی ئێمە و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستتێوەردانی تێدا بکات و لەسەری بنیشێتەوە.

نیڵۆسن هەروەک وتویەتی: بەرنامەی واڵایی ئاسمانیی چینی بەرنامەیەکی سەربازییە، جەختیشی کردۆتەوە کە چینییەکان بەشێک لە بیرۆکە و تەکنەلۆژیاکانی بواری بۆشایی ئاسمانیان دزیوە و هی خۆیان نییە.
لەبەرانبەر ئەو تۆمەتانەدا، وتەبێژی فەرمیی حکومەتی چین ئەو بانگەشانەی رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە کە ئەوە یەکەمجار نییە کە ناسا نکوڵی لە راستییەکان دەکات و بەشێوەیەکی نابەرپرسانە لەبارەی چینەوە لێدوان دەدات.

هەروەک وتویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام بانگەشەگەلێک بڵاودەکاتەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگی وڵاتەکەمان بگەیەنێت، ئەوەش بەپێچەوانەی هەوڵە سرووشتیی و بەرپرسیارێتییەکانی چینە لە واڵایی ئاسماندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif