دادگەى فیدراڵى دۆسێى هیڵى بەسرە - عەقەبە یەکلایی دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دۆسیەی بڕیارێکى حکومەتى عێراقى یەکلایی دەکاتەوە لەبارەى گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکى چینى بۆ راکێشانى هێڵى گواستنەوەى نەوت لە شارى بەسرە بۆ بەندەرى عەقەبەى ئوردن.

رۆژی 26ى تەممووزى 2022 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق تاوتوێى سکاڵایەک دەکات کە لە دژى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت تۆمارکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەى جێبەجێکردنى پرۆژەى راکێشانى هێڵى گواستنەوەى نەوت لە کێڵگەکانى نەوتى بەسرە بۆ بەندەرى عەقەبەى ئوردن.

رۆژی 5ى نیسانى 2022 ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە سەرپشککردنى وەزیرى نەوت بۆ واژۆکردنى گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەى راکێشانى هیڵى گواستنەوەى نەوت لەنێوان کێڵگە نەوتییەکانى شارى بەسرەى باشوورى عێراق بۆ بەندەرى عەقەبەى ئوردن لەگەڵ کۆمپانیاى (Citic)ى چینى.

پرۆژەى هێڵى گواستنەوەى نەوتى بەسرە – عەقەبە درێژییەکەى 1700 کیلۆمەترە و لەپاش تەواوکردنى تواناى ئەوەى هەیە، رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بگەیێنێتە بەندەرەکە لەسەر دەریاى سوور.

سکاڵاکە لەلایەن حەنان فەتلاوى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا تۆمارکراوە، لە ماوەى رابردوودا ئەو هاوپەیمانێتییە بە سەرۆکایەتیى نوورى مالیکى، ناڕەزایی لە دژى جێبەجێکردنى ئەو پرۆژەیە دەربڕى بە پاساوى ئەوەى حکومەتى ئێستاى عێراق کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتى واژۆکردنى گرێبەستى جێبەجێکردنى پرۆژەیەکى لەو جۆرەى نییە.

لە 17ى نیسانى 2022 وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە دا، هیچ گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنى ئەو پرۆژەیە واژۆ نەکراوە و یەکلاییکردنەوەى دراوەتە دەست حکومەتى داهاتوو.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif