دەزگای لوتکە: کوردێك له ئیتالیا کۆچی دوایی کرد

ليست هناك تعليقات


 
هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی زاخۆ دوای 21 ساڵ چاوەڕوانی و دوای چەند رۆژێک لە وەرگرتنی مافی پەنابەریێتی گیان لەدەستدەدات. سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت "بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە و لە پارکێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە."

رۆژی پێنجشەممە 23-6-2022 ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران راگەیێندراوێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی کوردێک لە ئیتاڵیا بڵاوکردەوە و گوتی "دوای 21 ساڵ پەنابەری و چاوەڕوانیكردنی وەرگرتنی ئیقامە [مافی پەنابەریێتی] چەند رۆژێك دوای وەرگرتنی مافی پەنابەریێتی، گیانی لەدەستدا."

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (شڤان عومەر ئیبراهیم)ـە و خەڵکی شاری زاخۆیە لە سنووری پارێزگای دهۆک. سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت "لە ئیتاڵیا بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە."

بەگوتەی ئاری جەلال، تەرمی ئەو هاونیشتمانییەی زاخۆ لە یەکێک لە پارکەکانی شاری ڤەنتیملا دۆزراوەتەوە و، دواتر براوەتە دادپزیشکیی ئەو شارە.

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران قسەی لەگەڵ ماڵباتی شڤان عومەر کردووە. ئاماژە بەوە دەدات کە "رۆژێك پێش گیانلەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و پێی راگەیاندووە كە دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام مەرگی لەناكاو رێگەی پێنەدا بگەڕێتەوە."

سەرۆكی دەزگای لووتكە بە خێزانی كۆچكردووی راگەیاندووە كە ھاوكار و ھەماھەنگی تەواویان دەبێت لە گەڕانەوەی تەرمەكەی كوڕەكەیان بۆ زێدی خۆی.

شڤان عومەر لە 6-3-1973 لە سنووری پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و لە رۆژی 17-6-2022 لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردوونەتەوە، دایکی شڤان ناوی (شەرقییە ئەحمەد تامی)ـە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif