ڕووسیا لە دەرگای كەلتورەوە دێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ليست هناك تعليقات


 
ڕووسیا لەدەروازەی كەلتورییەوە دێتەوە نێو گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو ئاهەنگە گەورەیەی كە ڕێكخراوی "نادیجدای ئافرەتان" هاوڕێی ڕووسیا ئەم هەفتەیە ئەنجامیاندا، نمونەیەكی ڕوونە لەسەر ئەو كشانە كەلتورییە.

لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، ڕێكخراوی نادیجدای ئافرەتان، لەسەر ستەیجی شانۆی "ئەلشەمس" بەبەشدارییەكی زۆر فراوانی كەسایەتییە ئەردەنی و ڕووسیاییەكان ئاهەنگێكی فراوانی بەڕێوەبرد.

لەئاهەنگەكەدا هاووڵاتییانی زۆرینەی كۆمارەكانی یەكێتیی سۆڤییەتی جاران و، هاوڕێكانی كەلتوری ڕووسی، میدیاكاران و ئەدیب و نوسەران ئامادەبوون.

ئەم ئاهەنگە لە یادی دووەمسالەی دامەزراندنی ڕێكخراوی نادیجدا ئەنجام درا، تیایدا كۆمەڵێك كەسایەتی ڕۆشنبیری باسیان لەڕۆڵی گرنگی ئەم جۆرە چالاكییانە كرد لە پاراستنی فرەكەلتوری و فرەچەشنی دەنگەكان لەجیهاندا كرد.

لە ئاهەنگەكەدا چەندین ئاواز و گۆرانی بەزمانەكانی گەلانی جیهان پێشكەشكرا. قوتابیان و خوێندكاران لەهەردوو ڕەگەز بەشداربوون لەم نمایشە كەلتورییەدا.

شیاوی باسە ئەم ئاهەنگە بە سپۆنسەری " ماڵی ڕووسی لە ئەردەن" جێبەجێكراوە. لەئایندەشدا چالاكی زیاتر لەوڵاتانی ناوچەكەدا ئەنجام دەدەن.











ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif