جەنگی جۆرسۆمی و ناڕەزایەتییەكانی ئەرمینیا

ليست هناك تعليقات


یەلینا نیدوگینا
-
زۆر بەپەرۆشەوە ئەو هەواڵە سەرنجی ڕاكێشام كە ڕۆژنامەی كاغەزی "ئەنبات"ی ئەردەنی لەبارەی "یەریڤان"ی پایتەختی ئەرمینیاوە، لەژمارەی ڕۆژی 23/6/2022دا بڵاوی كردەوە. هەواڵەكە باس لە خۆپیشاندانی ئەرمەنییەكان دەكات بەرانبەر تاقیگەیەكی بایەلۆژی كە بەپارەی ئەمریكا لە ئەرمینیادا كراوەتەوە.

ئەوەی لێردەدا جێگای تێبینییە، ئەوەیە ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی" دێرین و بەناوبانگی ڕووسی، كە بەچەند زمانێك پەخش دەكات، ئەویش هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە.ئەوە جگەلە ژمارەیەكی زۆر لە میدیا عەرەبییەكانی وەك میدیاكانی سوریا و لوبنان و میدیا عەرەبییەكان بەگشتی.

بەگویرەی ئاژانسی نۆڤۆستی و كەناڵی "ئەلدیار"ی لوبنانی، خەڵكی ناڕازی ئەرمینیا لەبەردەم سەنتەری نیشتمانی بۆ چاودێری نەخۆشییەكان و خۆپاراستنی تەندروستی كۆبوونەوە. بەشێك لەوخەڵكە ناڕازییە دەمامكی دژە گازیان بەستبوو. یەكێك لەڕێكخەرانی چالاكییەكە، كە هەرخۆی سەرۆكی حیزبی " زارتونك"ی ئەرمینییە و، ناوی "ئارا زاهرابیان"ە، لەلێدوانیدا بۆ كەناڵە میدیاییەكان گوتی: ئیستا لەئەرمینیادا هەشت تاقیگەی جۆرسۆمی كاردەكەن. هەموویان لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە باربوو دەكرێن.ئەو لە دەستەڵاتدارانی پرسی: بۆچی پەنتاگۆن ئەو تاقیگایانە باربوو دەكات؟ بۆچی وەزارەتی تەندروستی ئەرمینیا پارەیان بۆ دابین ناكات؟ ئایا بەرنامەی كاری ئەو تاقیگایانە، هیچ بەشێكی سەربازی تێدایە؟. 

بەگوێرەی هەواڵەكانی سەرچاوە جۆراوجۆرەكان، لەوانە "جەهینە نیوز، نەبزلبەلەد" هەروەها سەرچاوە لوبنانییەكان، نەك تەنها سەرچاوەی ڕووسی، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا "سانا" هەموویان لە زاری "زوغرابیان" ئەوەیان گواستۆتەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی ئەرمینی ئەو بەرنامەیە ڕەت بكاتەوە. چونكە تاقیگەكان مەترسییەكی گەورەن لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان ئەرمینیا. چونكە لەو تاقیگایانەدا تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ دەكرێت. جیا لەوەش پێداگری لەوە دەكرێت كە یاساكانی وڵاتەكە و، ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، بەرهەمهێنانی چەكی بیۆلۆژی قەدەغە دەكەن.

تاقیگەی بیۆلۆژییەكان لەسەر زەوی ئەرمینیا و وڵاتانی تر، ماوەیەكی زۆرە لەلایەن میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان گەنگەشە دەكرێت. لەوانە، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیك"ی بەناوبانگی ڕووسی، كە لەزاری سەرۆكی حیزبی "زار تونك" ی ئەرمینی "ئارا زوغرابیان"، بەسیفەتی ئەوەی یەكێكە لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە، گواستییەوە كە ناوبراو گوتویەتی: ئێمە بەتەنها باسی یەریڤان ناكەین، بەڵكو تاقیگە لەناوچەكانی گیگۆركۆنیك، لۆری، چیراك، سۆینیك، تاڤۆش، دامەزرێنراوە. ئاژانسە ڕووسیەكە دەپرسێت: ئەو پرسیارە سەرەكییەی كە ئاراستەی دەستەڵاتداران دەكرێت ئەمەیە: بۆچی تاقیگەكانی سێكتەری تەندروستی بەپارەی ئیدارەی سەربازی ئەمریكا كاردەكەن؟ بۆچی وەزارەتی تەندروستی ئەرمینیا پارەیان بۆ دابین ناكات؟ تۆ بڵێی بەرنامەكە ڕەهەندی سەربازی هەبێت؟.

لەهەمان بواردا، پێگەی ئەلیكترۆنی " ئەخبارەك دۆت نێت"ی میسری، چەند لێدوانێكی پڕ لەهەڵای "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیای گواستەوە، كە تیایاندا گوتبووی: ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهاندا دەستی كردووە بەدروستكردنی تاقیگەی بایەلۆژی.

هەروەها دەڵێت: هاوبەشە ڕۆژئاواییەكانمان، خزمەتگوزارییان پێشكەشی هەموو سێكتەرەكانی ژیان كردووە، لەو ڕێگایەشەوە ڕۆچوونەتە نێو هەموو سێكتەر و لقەكانی دەوڵەتە تازەكان... ڕاوێژكاریان ناردووە، تادێ ڕاوێژكاری تر دەنێرن... ئێمە ئیستا ئەنجامی ئەو خزمەتگوزاری و ڕاوێژكارانە دەبینین!.

لەلایەكی ترەوە، پێگەی "نەهزە نیوز"ی لوبنانی لە 11/11/2019دا، لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا" سێرگی لاڤرۆڤ"ی بڵاوكردۆتەوە، تیایدا باسی لەوە كردووە كە ڕووسیا و ئەرمینیا هەماهەنگی دەكەن لەبواری ئاسایشی بایۆلۆژیدا، هاوكات ڕووسیا هەوڵیداوە بگاتە سێ كارگە لەوانەی كە ئەمریكا لە ئەرمینیادا دروستیكردوون. میدیاكانی ڕووسیا باس لەوە دەكەن كە تاقیگەكان بەشداری دەكەن لەتوێژینەوەی سەربازیدا، بەڵام ئەرمینیا ئەوە بەتەواوی ڕەت دەكاتەوە.

*نوسەر هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕووسی – ئەردەنییە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif