بەریتانیا.. هەڵاوسان بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە

ليست هناك تعليقات


هەڵاوسان لە بەریتانیا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا بۆ 9.1% بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا. بەشێک لە هاووڵاتییان بە ئەستەم توانای دابینکردنی پێداویستییەکانیان هەیە.

شووتی لە ئیسپانیاوە دەبرێنە کۆگاکانی بەریتانیا و لەوێشەوە بە بارهەڵگر بەسەر فرۆشگە و بازاڕەکاندا دابەشدەکرێن؛ ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی شووتی هاوشیوەی زۆربەی میوە و ماددە خۆراکییەکانی دیکە بەرزبووەتەوە.

ترێڤۆر شوڵتن، بەرپرس لە کۆمپانیای رۆدانتۆ دەڵێت، "بازرگانیی ئێمە هێندە قازانجی زۆری نییە کە توانای خۆڕاگریمان لە بەرامبەر بەرزیی نرخی سووتەمەنی و گواستنەوە هەبێت. 40 ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەم، بەڵام لە ژیانمدا بەرزبوونەوەی لەم شێوەیەی نرخم نەبینیوە."

هاووڵاتییەکی بەریتانی دەڵێت، "قیستی ئۆتۆمبێل و شتەکانی دیکە هەمووی لەسەر شانمانە و ناچارین بە شێوازێکی دیکە مامەڵە بکەین، بۆئەوەی بتوانین لەم رەوشەدا ژیانمان دەرباز بکەین."

بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەزۆری بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و نرخی ماددە خۆراکییەکانەوە روویداوە؛ ئەوەش کاری رێستۆرانتەکانی ئەستەم کردووە.

شێلدۆن پاڵمەر، خاوەن چێشتخانە ئاماژە بەوە دەکات، "نرخی مریشک بە رێژەی 30% بەرزبووەتەوە؛ گۆشتی سووریش کە ئێمە زۆر بەکاریدەهێنین بە رێژەی 47% بەرزبووەتەوە. نرخی رۆن 130% بەرزبووەتەوە."

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر خێزانەکان پلانی هەیە گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینی و فەرمانبەرانی حکومەت بکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif