قەدەخەکردنی تیکتۆک و پەبجی لە ئەفغانستان نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە

ليست هناك تعليقات


ژمارەیەک لە بڕیارەکانی تاڵیبان بوونەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە خەڵکی زیاتر پێیان خۆش بێت لە ماڵەوە لە دەوری یەکدی کۆببنەوە، نەوەک ئەوەی بچنە دەرەوە. ئەوەش زیاتر دوای ئەوە روویدا کە تاڵیبان بڕیاریدا پەبجی و تیکتۆک قەدەخە بکات.

عەبدولموسەور رەئووفی، خوێندکاری زانکۆ دەڵێت، "لەم وڵاتە، ئێمە لە ژیانداین، بەڵام ناژین. نازانین تۆزێکی دیکە چی روودەدات. ئەمە تەنیا رێگەیە بۆ کاتبەسەربردن. ئەمە تاکە رێگەیە بتوانین لەگەڵ هاوڕێکانماندا کات بەسەربەرین".

بڕیارەکەی 7ـی ئایاری تاڵیبان تایبەت بە نەچوونە دەرەوەی کچان و ژنان بێ پەچە لای بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە رەخنەی لێ دەگیرێت. هەربۆیە بەشێک لە کچان پێیان خۆشە زیاتر لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یاریکردن کاتی خۆیان بەسەربەرن.

شاهیرە غەفووری، خوێندکاری زانکۆ باسی لەوە کرد، "ئێستا دۆخەکە جیدیتر دەبێت. زۆربەی کچان لە ماڵەوە دەمێننەوە و ناچنە دەرەوە. هەربۆیە پەبجی رێگەیەکی باشە بۆ ئەوەی خۆمان بە شتێکەوە سەرقاڵبکەین".

نوێترین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەو کاتەوە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست، نزیکەی 500 هەزار هەلی کار لەدەستچوون.

عەبدولموجیب، خوێندکاری زانکۆیە و یەکێکە لەو گەنجانەی کارەکەی لەدەستداوە. ئەو گوتی، "گۆڕانکاری زۆر هەن. کاتی حکومەتی پێشوو، زیاتر بە کارکردن و خوێندن سەرقاڵ بووین. ئێستا خوێندن وەستاوە و کاریش نەماوە".

لە 24ـی نیسانی ئەمساڵدا تاڵیبان بڕیاری قەدەخەکردنی یاری پەبجی و پلاتفۆڕمی تێکتۆکی راگەیاند. کۆمپانیای باتڵ گراوندی بەرهەمهێنەری پەبجی دەڵێت، ئەو کاتە نزیکەی 100 هەزاری هاووڵاتی ئەفغانستانی یاریەکەیان دەکرد. ئێستاش گەنجە ئەفغانستانییەکان دەترسن رێکارەکانی قەدەخەکردنەکە تووندتر بکرێن و چی دیکە نەتوانن یاری بکەن و تیکتۆک بەکاربهێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif