هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی برسێتی دەدرێت

ليست هناك تعليقات



گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارووڤا ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی: مۆسكۆ رێگری ناكات لە هەناردەی گەنم و پەینی ئۆكرانیا. كیێڤیشی تۆمەتبار كرد بە ئاستەنگدانان لە پێش دروستكردنی تەنگەژەی گەنم كە بەم دواییە سەریهەڵداوە، سەرەتاكانی چارەسەریش دەركەوتوون دوای جوڵەی یەكەم كەشتی توركی لە بەندەرێكی ئۆكرانیاوە.
زاخارووڤا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆ ئەمڕۆ گوتی: تۆمەتمان ئاراستە دەكرێت بە دروستكردنی مەترسی سەرهەڵدانی برسێتی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی خۆراكی جیهانی، بۆیە پێویستە روونی بكەینەوە كە ئەو تۆمەتانە راست نین و هیچ بنەمایەكیان نییە.

روونیشیكردەوە، رووسیا رێگری نەكردووە لە هەناردەی گەنم و پەینی ئۆكرانی، بەڵام دەسەڵاتی ئۆكرانیا لە كیێڤ هۆكاری دروستبوونی ئاستەنگە بە چاندنی نزیكەی 450 مینی دەریایی لە دەریای رەش و دەریای ئازۆڤ، هاوكات نزیكەی 70 كەشتی لە بەندەرەكانی ئۆكرانیا دەستبەسەرداگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد رێگای دیكە هەن بۆ هەناردەكردنی گەنم وەك سكەی ئاسن و رێگای وشكانی، وەك چۆن چەكی خۆرئاوا دەگەیەندرێتە ئۆكرانیا.

ناوبراو ئامادەیی مۆسكۆشی بۆ هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا نیشان دا و پێشنیازیكرد لە رێگای كەشتی بیانییەوە بگوازرێتەوە.

هاوكات ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس لە زاری سەرچاوە حكومییەكانی توركیاوە بڵاویكردەوە یەكەم كەشتی بازرگانی توركی لە بەندەری ماریۆپۆلی ئۆكرانیاوە جووڵاوە دوای گفتووگۆ لەگەڵ مۆسكۆ دەربارەی گەنم.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پێشتر رایگەیاند رێككەوتن لەگەڵ ئەنقەرە كراوە دەربارەی هەناردەی گەنمی ئۆكرانیا.

لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیاوە لە فێبریەی رابردوودا، هەناردەی گەنمی ئۆكرانیا راگیراوە و كەشتییەكان لە بەندەرەكاندا وەستاون لە سەر دەریای رەش.

ئەنقەرە گفتوگۆی ئەنجامدا لەگەڵ مۆسكۆ و نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی رێڕەوەكان، بەڵام لەكۆتاییدا دەڵێت هەر رێككەوتنێك پێویستی بە لایەنەكان هەیە، ئەنقەرە گوتی: توركیا پلانی چاودێری جێبەجێدەكات.

لە رۆژانی رابردوودا ئاماژەی چارەسەر بە دیاركەوتوون لەباشووری ئۆكرانیا، وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ گوتی: بەمنزیكانە هێڵێكی ئاسایشی گواستنەوەی گەنمی ئۆكرانیا دەكرێتەوە لە رێگای دەریای رەشەوە بەبێ پێویستی لابردنی مینە دەریاییەكان، بەڵام رووسیا تێبینی لەسەر پلانەكە هەیە.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری داوە لە ئەگەری روودانی برسێتی و پێكدادان لە جیهاندا لە حاڵی نەكردنەەوەی بەندەرەكانی ئۆكرانیا لەسەر دەریای رەش



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق