دەزگای لوتكە: تەرمی سێ كۆچبەری كورد ناسرانەوە

ليست هناك تعليقات



نوێنەری دەزگای لووتکە لە وڵاتی یۆنان رایدەگەیێنێت، تەرمی سێ کۆچبەری کورد لەلایەن پۆلیسی دەریایی یۆنانەوە دۆزراونەوەتەوە کە دووانیان منداڵن.

رۆژی سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، حوسێن حەمەکەریم، نوێنەری دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە وڵاتی یۆنان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوو هەفتەی رابردوودا تەرمی منداڵێکی کۆچبەری کورد دۆزرایەوە، لەو رۆژەوە تائێستا دوو تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە کە قوربانیی نێو ئەو بەلەمەن کە 21-12-2021 لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێر ئاوکەوت".

دەزگای لووتکە ناسنامەی ئەو سێ کۆچبەرە کوردەی بڵاوکردووتەوە:

-ئەمیرە عوسمان خدر - لەدایکبووی 1-1-1989
-هەناسە هەژار محەممەد - لەدایکبووی 25-5-2017
-رێژوار رێبوار عەبدوڵڵا - لەدایکبووی 10-8-2014

حوسێن حەمەکەریم ئاماژەی بەوەشکرد، دوو منداڵەکە خەڵکی قەزای کۆیەن، یەکێکیان منداڵی ئەو خێزانەیە کە تەنیا منداڵێکیان لە رووداوەکەدا رزگاری بوو و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ کۆیە.

حوسێن حەمەکەریم باسی لەوەشکرد، کە لەکاتی رووداوەکەوە دەزگاکەیان زانیاری لەسەر سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لەو رووداوە بێسەرشوێن بوون کۆکردووەتەوە، دواتر ئەنجامی پشکنینی پزیشکیی کەسوکاریان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی یۆنان کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی تەرمەکانیان دەدۆزرێنەوە و یان رزگار دەکرێن.

لە دوای رووداوەکەی21.12.2021 تەرمی شەش هاونیشتمانی دۆزرانەوە و دواتر رەوانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە، بە دۆزینەوەی ئەم سێ تەرمە ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان دەبنە نۆ تەرم؛ لە هەمان رووداودا حەوت هاونیشتمانی رزگاریان بوو.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif