بڕو قەبارەی وەبەرهێنانی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم

ليست هناك تعليقات


 



کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بە (178) پرۆژەی وەبەرهێنان بەخشیوە، بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (11 ملیار) دۆلار، لە سەر ڕوبەری زۆرتر لە (10 هەزار) دۆنم زەوی.
 (118) پرۆژەیان دەکەونە زۆنی زەردەوە. بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (9 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (83%)، لەسەر ڕوبەری (7.5 هەزار) دۆنم زەوی.
بەڵام تەنها (60) پرۆژە لە کۆی (178) پرۆژەی وەبەرهێنانیان دەکەونە زۆنی سەوزەوە. بە کەمتر لە (2 ملیار) دۆلاری سەرمایەی بەگەڕخراو بە ڕێژەی (16%)، لەسەر ڕوبەری کەمتر لە (3 هەزار) دۆنم زەوی.

یەکەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان لە هەردوو زۆنی (زەرد و سەوز)
بەپێی داتاکانی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان (28/7/2019 – 5/4/2022) بڵاوی کردوونەتەوە. مۆڵەتی بە (178) پرۆژەی وەبەرهێنان بەخشیوە، بە قەبارەی سەرمایەی (11 ملیار و 137 ملیۆن و 300 هەزار و 24) دۆلار، لە سەر ڕوبەری (10 هەزار و 393) دۆنم زەوی.
بەپێی لێکدانەوەکانی درەو، لەو پرۆژانەی دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداون (118) پرۆژەیان دەکەونە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە. کە بڕی (9 ملیار و 335 ملیۆن و 916 هەزار و 730) دۆلاری سەرمایەی تێدا بەگەڕخراوەو دەخرێت بە ڕێژەی (83.83%)، لەسەر ڕوبەری (7 هەزار و 479) دۆنم زەوی.
ئەمە لە کاتێکدایە تەنها (60) پرۆژە لە کۆی (178) پرۆژەی وەبەرهێنانیان دەکەونە دەکەونە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە. کە بڕی (1 ملیار و 801 ملیۆن و 383 هەزار و 294) دۆلاری سەرمایەی تێدا بەگەڕخراوەو دەخرێت بە ڕێژەی (16.17%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 914) دۆنم زەوی. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1))

خشتەی ژمارە (1)


دووەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان لە سەر ئاستی پارێزگاو شارەکان
1.    پارێزگای هەولێر؛ (76) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (8.7 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (78.7%)، لەسەر ڕوبەری (4.7 هەزار) دۆنم زەوی.
2.    پارێزگای هەڵەبجە؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (6.8 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.06)، لەسەر ڕوبەری (7.2) دۆنم زەوی.
3.    ئیدارەی گەرمیان؛ (9) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (331.5 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی نزیکەی (3%)، لەسەر ڕوبەری (935) دۆنم زەوی.
4.    ئیدارەی ڕاپەڕین؛ (4) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (123.3 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (1.11%)، لەسەر ڕوبەری (117.5) دۆنم زەوی.
5.    پارێزگای سلێمانی؛ (46) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (1.33 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (12%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 854) دۆنم زەوی.
6.    پارێزگای دهۆک؛ (42) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی لە (569 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (5.11%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 718) دۆنم زەوی.
بڕوانە خشتەی ژمارە (2)
خشتەی ژمارە (2)


سێیەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان بەپێی سێکتەرە جیاوازەکان
1.    سێکتەری بازرگانی؛ (41) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (573 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (5.14%)، لەسەر ڕوبەری زیاتر لە (537) دۆنم زەوی.
2.    سێکتەری بانکەکان؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (315) دۆلار بە ڕێژەی (0.14%)، لەسەر ڕوبەری لەمتر لە (1) دۆنم زەوی.
3.    سێکتەری تەندروستی؛ (11) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (89.5 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.80%)، لەسەر ڕوبەری (14.6) دۆنم زەوی.
4.    سێکتەری پیشەسازی؛ (49) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (1.620 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (14.55%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 190) دۆنم زەوی.
5.    سێکتەری خزمەتگوزاری؛ (2) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (57.8 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.52%)، لەسەر ڕوبەری (968) دۆنم زەوی.
6.    سێکتەری گەشتیاری؛ (29) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی گەورەتر لە (7 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (64%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 856) دۆنم زەوی.
7.    سێکتەری فێرکردن؛ (18) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (220 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی نزیکەی (2%)، لەسەر ڕوبەری (533) دۆنم زەوی.
8.    سێکتەری کشتوکاڵ؛ (8) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (363.48 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (3.26%)، لەسەر ڕوبەری (3 هەزار) دۆنم زەوی.
9.    سێکتەری نیشتەجێبوون؛ (11) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (1 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (9%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 256) دۆنم زەوی.
10.    سێکتەری  هونەری؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (9 ملیۆن و 234 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (0.08)، لەسەر ڕوبەری (10) دۆنم زەوی.
11.    سێکتەری وەرزشی؛ (7) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (58 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.52%)، لەسەر ڕوبەری (25) دۆنم زەوی.
بڕوانە خشتەی ژمارە (3)
خشتەی ژمارە (3)


چوارەم: ڕەگەزنامەو سەرمایەی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم
لەکۆی (178) پرۆژە (174) پرۆژەی لەلایەن وەبەرهێنی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن بە قەبارەی سەرمایەی (6 ملیار و 193 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (55.6%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا تاکە کۆمپانیایەکی چینی مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتووە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (5 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (44%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
(3) پرۆژەش بە هاوبەشی کۆمپانیای عێراقی، چینی، تورکی، مصری و کەنەدی  مۆڵەتیان پێدراوە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (37 ملیۆن و 384 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (0.34%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
بڕوانە خشتەی ژمارە (4)


خشتەی ژمارە (4)


چوارەم: وەبەرهێنان ساڵ (28/7/2019 – 5/4/2022)
1.    لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (28/7/2019) تا (1/1/2020)، مۆڵەت بە (16) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (485 ملیۆن) دۆلار.
2.    (1/1/2020 بۆ 1/1/2021) ، مۆڵەت بە (77) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (2 ملیار و 18 ملیۆن) دۆلار.
3.    (1/1/2021 بۆ 1/1/2022)، مۆڵەت بە (69) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (8 ملیار و 509 ملیۆن) دۆلار.
4.    (1/1/2022 بۆ 5/4/2022) ، مۆڵەت بە (16) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (124 ملیۆن) دۆلار.
بڕوانە خشتەی ژمارە (5)
خشتەی ژمارە (5)


سەرچاوە؛ ڕاپۆرتی دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی میدیاو زابیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق