ژەهراویبون چییەو نیشانەکانی چین؟

ليست هناك تعليقات


 
بەشێوەیەکی گشتی ژەهراویبوون بەهۆی بەکتریا یان ڤایرۆسەوە دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانیدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت‌و چارەسەربکرێت، چونکە ژەهراویبوون مەترسیدارەو نابێت پشتگوێبخرێت، زۆربەی کاتیش ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی مادەیەک یان هەڵمژینی مادەیەکەوەیەو هەندێکجاریش چەندین هۆکاری دیکەی هەیە وەک:

ـ هەژراوییبوون لەڕێگەی پێستەوە
ـ لەڕێگەی دەرزی لێدانەوە.
ـ لەئەنجامی بەرکەوتنی تیشکەوە.
ـ ژەهراویبوون بەشوێن دەمی مارو مێروەکان.
ـ ژەهراویبوون بەخواردنی خراپ‌و ژەهراویی.
ـ خواردنەوەی ئاوی پیس بەمادە کیمیاییەکان وەک ئاوی کشتوکاڵیی.
ـ ژەهراویبوون بەدەرمانەکان، وەک زیادەڕەویکردن لەبەکارهێنانی هەندێک لەڤیتامینەکان.

نیشانەکانی ژەهراوییبوون:
ـ سکچوون.
ـ ئازاری گەدە.
ـ سەرگێژخواردن‌و بێهێزی.
ـ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.
ـ لەدەستدانی حەزی خواردن.
ـ لەرز.
ـ سەرئێشە.
ـ بەقورسی شت قوتدان.
ـ بەقورسی هەناسەدان.
ـ دەرکەوتنی لیر لەسەر پێست.
ـ سووتانی چواردەوری دەم‌و لوت.
ـ تێکچوونی بینین.
ـ لەحاڵەتی زۆر قورسدا لەوانەیە کەسەکە لەهۆش خۆی بچێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif